ئهگەر دەتەوێ بە ڕاستی بە درێژایی ساڵ، جوانییەكی سەرنجڕاكێشت هەبێت
ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بكە:٠
١- وەرزش بكە: ئەگەر دەتەوێ لەشێكی جوانی وەك مۆدێلكارەكانت
هەبێت، ئەوا ڕۆژانە 1كاتژمێر پیاسە بكه هەروەها دەتوانی زۆر
وەرزشی دیكە بكهیت وەك مەلەكردن ، پایسکل هاژوشتن ٠
٢- مۆدێلی خۆت بگۆڕە: هەوڵ بدە ڕووخسارت زوو زوو بگۆڕی
لە ئارایشگەرەكەت بپرسە كە چی مۆدیلێكی قژت لێ دێت
شێوەی ئارایشكردنت بگۆڕە، ئەگەر بەردەوام یەك جۆرە
بۆن بە كاردەهێنی هەوڵ بدە هی دیكە بە كار بهێنی٠
٣- دۆڵابەكەت ڕێكخە: سەیرێكی دۆڵابەكەت بكە و ئەو جلانەی
كە پتر لە دوو ساڵە نایانپۆشی، جیایان بكەوە و لە لایەكیان
دابنێ و شتی نوێ بكڕە٠
٤- سەردانێكی دكتۆرەكەت بكە: یەكێك لە سەرچاوەكانی جوانیت
ددانەكانتە، هەر بۆیە هەوڵ بدە ساڵی دوو جار، سەردانی دكتۆری
ددان بكەیت و بایەخیان پێ بدەیت٠
٥- هەمیشە كات بۆ قژت تەرخان بكە: قژت لە بنەما گرینگەكانی
جوانیتە و دەبێت بایەخی پێ بدەی. پێش ئەوەی كە بچی بۆ
ئارایشگە وەخت وەربگرە بۆ ئەوەی ئارایشگەر بە پەلە
ئیشەكەت بۆ نەكات و قژت لێ تێك نەدات٠
٦- بە ڕێكوپێكی نان بخۆ: ڕژیمێكی خواردن بۆ خۆت دابنێ
هەوڵ بدە خواردنی پڕكالۆری و پڕ چەوری، لە سەر سفرە و
لە ژیانت دوورخەیتەوە. ئەمانە هەموو ڕێگەی گەییشتن بە
جوانین، ئهم رێنماییانه بۆ پییاوانیشه به ههمان شێوه هیوادارم
سوودی لێ وهربگرن٠
|