چه‌ند په‌یڤێك له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌ی هه‌ورامی
ئه‌مڕۆ که‌باسی کوولتوری گه‌لێک ده‌کرێت ، یه‌کسه‌ر باسی جۆری خواردن و خواردنه‌وه شیدهکرێت. جاران
ته‌نها باسی ( هونه‌ری گۆرانی و عادات و ته‌قالید و ئایین و سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرا)، وه ئه‌مڕۆ خواردن
و خواردنه‌وه ، به به‌شێکی گرنگی کوولتوری گه‌لان ده‌ژمێرێت. ئه‌مرۆ خواردن دروستکردن ، به‌یه‌کێک له
هونه‌ره گرنگه‌کانی ژیان ده‌ژمێرێت و، به زانستێکی ئه‌کادیمی داده‌نرێت و ، کۆرسی تایبه‌تی بۆ فێرکردنی
خوێندکاران داده‌نرێت . به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد هه‌تاوه‌کوو ئه‌مڕۆش ، نه‌ماتوانیوه هونه‌ری خواردنی کوردی
به‌گه‌لانی جیهان بناسێنین. مه‌خابن به‌شێکی زۆری خواردنی کوردی ، له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کورده‌وه دزراوه
به‌تایبه‌تی توورک. ئهمڕۆکاتێک ده‌چیته ریستۆرانتێکی توورکیهوه، ده‌بینیت چه‌ندین خواردن وخواردنه‌وه‌ی
کوردی ، به‌ناوی توورکی ده‌فرۆشێت. بۆنموونه ( دۆ،کێلانه،ساوه‌ر،که‌بابی کوردی،کولێره،بامیه،،هتد). 0
دیاره له‌کوردستاندا هه‌ر ناوچه‌یه‌ک جۆرێکی تایبه‌تی خواردن و خواردنه‌وه‌ی خۆی هه‌بووه، یان جۆره
خواردنێک بۆ نموونه (یاپراخ) له هه‌ولێر به‌جۆرێک دروست ده‌کرێت ، له سلێمانی و که‌رکووک و هۆرامانیش
به‌شێوه‌یه‌کی تر دروستده‌کرێت. من له‌م ووتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م ، تیشکێک له‌سه‌ر ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه
بنووسم ، که‌له ناوچه‌ی هۆرامان به‌گشتی و ته‌وێڵه به‌تایبه‌تی هه‌بوون. دیاره هه‌روه‌ک چۆن کڵاشی هۆرامی
به‌ناوبانگ بووه، به‌هه‌مان شێوه‌ش نانی هۆرامیش به‌ناوبانگ بووه. ئه‌وجۆره نانه ته‌نها لههۆرامان دروستکراوه‌و
له ناوچه‌کانی تر له‌وجۆره نانه دروست نه‌کراوه.٠
جۆری ئه‌و خواردنانه‌ی که‌له هۆرامان دا دروستده‌کرێن
/ نانی هۆرامی
نانی هۆرامی به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو نانێکه‌وه خومره‌ی تێناکرێت. هه‌رئه‌مه‌ش وایکردووه ، که‌ئه‌م نانه
ئازاری گه‌ده(مه‌عیده) نه‌دا. یه‌کسه‌ر پاش ئه‌وه‌ی هه‌ویره‌که‌ت شێلا ، ده‌توانیت بیکه‌یت به‌نان. هه‌ویره‌که
گونکی بچووکی لێده‌گیرێت و، به‌ده‌ست پاندهکرێتهوهو، پاشان ده‌درێت بهمایهیهکی پاندا، ئینجا له‌سه‌ر
ساجێکی پاک ده‌برژێت.٠
/ گیته مه‌ژگی
له هه‌ر ناوچه‌یه‌کی جیهاندا، خواردنێک ده‌بێته ژه‌می گرنگی هه‌موو خواردنه‌کانی تر. بۆنموونه
له ژاپۆن (ماسی) ژه‌می گرنگی هه‌موو خواردنه ژاپۆنیه‌کانه، یان له‌ئه‌ڵمانیا (په‌تاته) ژه‌می سه‌ره‌کی
هه‌موو خواردنێکی ئه‌ڵمانیه. لههۆرامانیش (گوێز) ،به‌ژه‌مێکی گرنگی خواردنی هۆرامی داده‌نرێت. 0
گوێز له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆری خواردنه‌کاندا به‌کاردێت. (گیته مه‌ژگی) لهههویر دروست ده‌کرێت، به‌ڵام
ده‌بێت خومره‌ی تێبکه‌یت و شه‌و بیشێلیت بۆ به‌یانی. جاران له‌جیاتی خومره ماستی ترشیان تێکردووه‌و
له‌شوێنێکی گه‌رم دایانناوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ویره‌که هه‌ڵبێت.گوێز به‌ده‌سکه‌وان ده‌کووترێت ، پاشان له‌گه‌ڵ
خوێ و زه‌رده‌چه‌وه‌و داوده‌رمانی تر تێکهڵاودهکرێت. پاشان ده‌خرێته سه‌ر گونکێکی هه‌ویر و بهتیرۆک
پان ده‌کرێته‌وه‌و له‌سه‌ر ساج ده‌برژێت.٠
/ وه‌زی سۆڵی
گوێز خوێی تێده‌کرێت و له‌ناو مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره‌دا ده‌کوڵێت. پاش ئه‌وه‌ی سارده‌بێته‌وه ، ده‌کرێته ناو
گۆزه‌یه‌کی گه‌وره‌وه به‌یانیان له‌گه‌ڵ نان ده‌خوورێت.٠
/ وه‌زی و ههنگیون
گوێز له‌گه‌ڵ هه‌نگوین پێکه‌وه ده‌خرێته سه‌ر نانێک و پێکه‌وه ده‌خوورێت. ئه‌م خواردنه به‌تایبه‌ت
به‌یانیان له‌گه‌ڵ چای ده‌خوورێت.٠
/ وهزهوایه
ئه‌مه‌ش لهههویر دروست ده‌کرێت. جۆری هه‌ویره‌که‌ی وه‌کوو هه‌ویری نانی هۆرامیه. نانێکی گه‌وره
بهتیرۆک یان به‌ده‌ست پان ده‌کرێته‌وه‌و گوێزه‌که‌ی تێده‌کرێت، پاشان نانێکی تر پان ده‌کرێته‌وه‌و ده‌درێت
به‌سه‌ریدا. ئینجاله‌سه‌ر ساج ده‌برژێت.٠
/ یه‌کاوه
برنجی خۆماڵی (کوردی) و که‌ره‌و گوێز و کشمیش ، له‌گه‌ڵ دۆشاوی هه‌نار(روگنار)و پاشان ڕۆنی
خۆماڵی تێده‌کرێت. هه‌روه‌ک برنج ده‌یکوڵێنیت ، به‌ڵام ده‌بێت که‌مێک ئاوی برنجه‌که زۆربێت، چونکه
گوێزه‌که، به‌شێکی زۆری ئاوه‌که هه‌ڵده‌مژێت.٠
/ چڵاو
برنج هه‌روه‌کو (پڵاو) ده‌یکوڵێنیت، پاشان له‌سه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌ک ڕۆده‌کرێت و ئاوه‌که‌ی ناهێڵرێت. پاشان
ده‌خرێته‌وه ناو مه‌نجه‌ڵێک و که‌مێک خوێی پێوه‌ده‌کرێت، به‌ڵام که‌ره یان ڕۆنی تێناکرێت. ٠
/ یاپراخ
یاپراخ لههۆرامان دا ، به برنجی خر یان خۆماڵی ده‌کرێت. له‌گه‌ڵ گۆشتی به‌رخ، گه‌ڵا مێو، گه‌ڵا گوێز،
زه‌رده‌چه‌وه‌و به‌هاراتی تری تێکه‌ڵ ده‌کرێت. دیاره له‌ناوچه‌کانی تر به‌شێوه‌یه‌کی تر ده‌کرێت و، چه‌ندین
شتی تر وه‌کوو( په‌تاته،کووله‌که،باینجان،ته‌ماته،پیاز) تێکه‌ڵ ده‌کرێت.0
/ گفتی
گۆشتی به‌رخ یان مانگا بهئامرێکی تایبه‌ت کهپێیانووتوه (چه‌په‌چاخ) ووردهکردووه.ئه‌م ئامێره له پارچه‌یه‌ک
ئاسن پێکهاتووه، که‌له‌شێوه‌ی ده‌ستێک دروستکراوه. گۆشته‌که‌یان خستۆته سه‌ر ته‌خته‌یه‌کی تایبه‌تی
که پێیانووتوه(گۆشت کوو). ئه‌م ته‌خته‌یه شێوه‌یه‌کی پانی هه‌بووه، له‌ناوه‌ڕاستیشدا چاڵێکی قووڵی تێدابووه و
گۆشته‌که‌یان خستۆته ناوی و به ده‌سته ئاسنینه‌که ووردیان کردووه، تاوه‌کوو قیمه‌ی لێهاتووه. پاشان وه‌کوو
شفته له‌سه‌ر ساج یان له‌ناو رۆندا سوورکراووهتهوه به‌ڵام به‌گشتی لهسهرساج کراوه. ٠
/ شیلکینی
به‌ئاردو هێلکه و خوێ، هه‌ویرێکی شلی لێ دروست ده‌که‌یت.پاشان به‌که‌وچک ده‌یکه‌یت به‌سه‌ر ساج دا‌و، وه‌کوو
نان ده‌یبرژێنیت. ئه‌مه وه‌کوو کولیچه‌یه‌ک به‌یانیان یان ئێواران خواردوویانه. جێگای ئاماژه‌یه ، فه‌ره‌نسیه‌کانیش هه‌مان
جۆری خواردنیان هه‌یه، که‌پێی ده‌ڵێن (کراپێ).لێ ئه‌وان پاش ئه‌وه‌ی نانه‌که ده‌برژێنن ، شۆکۆلاته‌ی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن . ٠
/ غهپله زه‌ڕاته
ئاردی زه‌ڕات له‌گه‌ڵ خوێ ، هه‌ویرێکی لێ دروست ده‌کرێت. پاشان ده‌یکه‌یت بهگوونک وه‌کوو کولێره له‌سه‌ر
ساج ده‌برژێت. ٠
/ شله‌ی غازین
غازی جۆره گیایه‌که وه‌کوو دڕک وایه ، به‌هاران له‌سه‌ر چیاکان ده‌بێت. ئه‌م غازه له‌گه‌ڵ توو، هه‌ڵووژه، نۆک
تێکهڵاودهکرێت و له‌ناو ئاوی گه‌رم دا دهیکووڵێنیت. پاشان دهیخهیتهناو قاپێکهو تاسارد بێته‌وه ئینجا ده‌یخۆیت
چونکه به‌گه‌رمی نا‌توانیت بیخۆیت . ٠
خواردنه‌وه
/ ڕووگنار (دۆشاوی هه‌نار)
چاڵێکی گه‌وره دروستکراوه ،ئینجا جوان سواخ دراوه‌و ساف ولووس کراوه. به‌مه‌شیان ووتوه (هێڵه ساو).ئینجا
ده‌نکه هه‌ناریان تێکردووه و به دارێکی گه‌وره شێلاویانه تابه‌ته‌واوی ووردبووه، پاشان به‌ده‌ست گووژویانهو ئینجا
بهبێژهنگیش ئاوه‌که‌یان خستۆته ناو گۆزه‌یه‌کی گه‌وره‌وه و هه‌ڵگیراوه. ڕووگنار له‌گه‌ڵ ( برنج ، کاهوو ) خواره‌وه. ٠
/ دۆشاوی توو
تووه‌که لهناومهنجهڵێکی گه‌وره‌دا ده‌یکوڵێنیت ،پاشان به‌ده‌ست دهیگووژیت ولهبێژهنگی ده‌ده‌یت، ده‌یخه‌یته ناو
گۆزه‌یه‌کی گه‌وره‌وه‌و هه‌ڵیده‌گریت. به‌یانیان له‌گه‌ڵ نانی گه‌رم و کولێره‌و که‌ره‌و ده‌خوورێت. زۆرجاریش
وه‌کوو شیرینی داویانه به‌منداڵان.٠
/ خۆشاو
هه‌رمێ ،قه‌یسی،توو،به‌هێ،هه‌ڵووژه ، هه‌مووی قاژقاژدهکهیت و، لهناومهنجهڵێکی گه‌وره‌دا دهیکووڵێنیت . پاش
ئه‌وه‌ی سارد ده‌بێته‌وه، ده‌یخه‌یته ناو گۆزه‌یه‌کی گه‌وره‌وه . ئه‌مه‌ش وه‌کوو شه‌ربه‌تێک یان شیرینیه‌ک ، له‌شه‌وانی
زستاندا خواردوویانه. ٠
/ چای وه‌نه‌وشه
گووڵی وه‌نه‌وشه ووشککراوه، پاشان له‌ناو قۆڕی یان کتری وه‌کوو چای لێنراوه. ئه‌م چایه کاتێک یه‌کێک
نه‌خۆشی (هه‌ڵامه‌ت، له‌رزووتا،سنگ ئێشه،قوورگ ئێشه) هه‌بووه ، خوادروویهتی چاک بۆته‌وه. ٠
/ چای گووڵهباخ
گووڵهباخ ووشککراوه،پاشان وه‌کوو چای لێنراوه. ئه‌میش زیاتر له‌کاتی نه‌خۆشی دا خووراوه. به‌تایبه‌تی
بۆنه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت ولهرزووتا.٠
شه‌وچه‌ره یان شیرینی تایبه‌تی
/ لهپۆڕێ
هه‌نجیر له‌سه‌ر گه‌ڵای گوێز دانراوه‌و براوه‌ته سه‌ربان، تاکه‌مێک ووشک بۆته‌وه. پاشان لهناوسینیهک
چه‌ند چینێک هه‌نجیریان خستۆته سه‌ریه‌ک ، ئینجا ئاردیان کردووو به‌سه‌ریدا و، به‌یانی و ئێواره ئه‌م دیوئهو
دیوکراوه. به‌م شێوه‌یه تاماوه‌یه‌ک دانراوه پاشان بۆزستان هه‌ڵگیراوه، شه‌وان وه‌کوو شه‌وچه‌ره خواردوویانه. ٠
/ له‌پاری
گوێز و توو به‌یه‌که‌وه لهناوبهردێکی گه‌وره‌دا که‌پێیان ووتوه (ده‌سکه دۆڵ) به‌دارێکی گه‌وره هه‌ردووکیان
کووتیویانن، ئینجا له‌سه‌ر سینیه‌ک پان کراونه‌ته‌وه و پارچه‌پارچه‌کراوه. ئه‌مه‌ش وه‌کوو شیرینیه‌ک دراوه
به‌منداڵان . ٠
/ کووته
قه‌زوانی سه‌وز له‌ناو (ده‌سکه دۆڵ) جوان کووتراوه ، ئینجا له‌سه‌ر سینیه‌ک پانکراوهتهوهو هه‌ڵگیراوه. زستانان
وه‌کوو شه‌وچه‌ره‌یه‌ک خواردوویانه.0
/ سهکلله
توو له‌ناو (ده‌سکه دۆڵ) جوان کووتراوه تاوهکووئاردی لێهاتووه، پاشان لهبێژهنگیان داوه، ئینجا خراوه‌ته ناو
گوێنیه‌ک که‌له پێستی حه‌یوان دروستکراوه. ووردهووردهئاردهکهیان تێکردووه، جارجار ئاویان کردووه
به‌ده‌ستیان دا و له‌ناو پێسته‌که‌دا شێلاویانه. ئه‌م خواردنه‌ش له‌زستانان کراوه‌و تابههار هه‌ڵگیراوه. پاشان ڕه‌ق
بووه و به چه‌قۆ پارچه‌پارچه‌یان کردووه‌و له‌به‌هاران و هاوینان دا وه‌کوو شۆکۆلاته خواردوویانه.٠
/ مێخه‌ک و به‌هێ
مێخه‌ک دانه دانه کراوه‌ته ناو بههێوه ، پاشان له‌سووچێکی ماڵدا هه‌ڵواسراوه. ئه‌مه‌ش زیاتر وه‌کوو بۆنێکی
خۆش له‌ناو ماڵدا دانراوه.٠