چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ زیادنه‌بونی که‌ێشی وه‌زنی له‌ش
1ـ له هه‌ر جه‌مێکی نان خوردن پێویسته 2 به‌شی مێوه یان سه‌وزه بێت.
2ـ به هیچ شێوه‌یه‌ک خواردن له فه‌خوری گه‌وره مه‌خۆن له فه‌خوری بچوک بخۆن باشتره .
3ـ کاتی نان خواردنتان دیاری بکه‌ن ،نه‌که‌ن تاخیری بکه‌ن یان له‌بیری بکه‌ن نه‌خۆن.
4ـ خواردنی به‌یانیان(فراوین) به تێلی بکه‌ن ،یارمه‌تیتان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژه‌که‌تان به که‌لۆریه‌کی که‌م ببه‌نه‌سه‌ر ،نه‌که‌ن فراوین نه‌خۆن.
5ـ هه‌وڵ بده‌ن خواردنی نیوه‌رۆ و ئێواره،نیوه‌ی فه‌خوریه‌که‌تان پر بکه‌ن له‌سه‌وزه یان زه‌ڵاته.
6ـ ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه نان ده‌خۆیت داوای شیرینیت کرد بۆ نمونه پاقلاوه ،له‌گه‌ل یه‌کی تربه‌شی بکه به ته‌نیا مه‌یخۆ.
7ـ هه‌ر چی خواردنێک ده‌خۆن بیبینن. بۆ نمونه ساندویجێک له ناو پاکه‌ت یان له‌ناو کیسه له سه‌ر پێ مه‌خۆن ،بیکه‌نه ناو فه‌خورێک پاشان دانیشن هێواش هێواش بیخۆن.
8ـ که خواردنت خوارد یه‌که‌م جار چی خواردنێکی که‌م که‌لۆری هه‌یه له ناو فه‌خوریه‌که‌ت ئه‌وان بخۆ،پاشان ئه‌وانه‌ی که‌لۆری زۆریان تییایه. بۆ نمونه یه‌که‌م جار ده‌ست به خواردنی، زه‌ڵاته ،شۆربا،سه‌وزه بکه.
9ـ که‌لۆری له‌م خواردنانه وه‌ربگره که ده‌یان جوویت بۆ نمونه له باتی شه‌ربه‌تی پۆرته‌قال و سێ‌و ، پۆرته‌قال وسێوی تازه بخۆ .
10ـ جه‌دوه‌لێکی خواردن بۆ خۆتان بکه‌نه‌وه زۆر سوودی ده‌بێت خۆتان ببن به پۆلیسی خۆتان.
11ـ له باتی مایۆنێزه، خه‌ردال یان لایت که‌تچوب به‌کاربهێنن . به‌ماست سۆس بۆ خۆتان دروست بکه‌ن.
12ـ به زۆری شۆربا بخۆن به‌ڵام ئه‌م شۆربایانه‌ی بێ كرێمن که‌لۆریان که‌مه.
13ـ ئه‌گه‌ر واز ناهێنن له شه‌ربه‌تی مێوه یان هه‌ر شه‌ربه‌تێكێ تربێت ،بۆ ئه‌وه‌ی که‌لۆریه‌که‌ی که‌م بێت ده‌توانن ئاو یان ئاوی مینرالی له‌گه‌ل تێکه‌ل بکه‌ن ئینجا بیخۆنه‌وه.
14ـ ئه‌گه‌ر حه‌ز به خواردنی سه‌وزه ناکه‌ن، له‌باتی ده‌توانن مێوه یان زه‌ڵاته بخۆن به‌قده‌ر سه‌وزه سودیان هه‌یه.
15ـ خۆتان دڵی خۆتان بده‌نه‌وه ،بڵێن من سه‌رکه‌وت و ده‌بم ،ده‌توانم نه‌فسی خۆم بگرم زالبم له‌سه‌ر خۆم.ئه‌گه‌رفکر له شتێکی تر بکه‌مه‌وه خۆم به ئیشێك مه‌شغول بکه‌م له ماوه‌ی 10 ده‌قیقه برسیاته‌که‌م نامینێت له بیری ده‌که‌م.
16ـ زه‌ره‌رێکی گه‌وره ده‌ده‌یت به‌خۆت ئه‌گه‌ر جه‌می نان خواردن به‌سه‌ر ببه‌یت نان نه‌خۆیت .زۆر که‌س هه‌ن به رۆژ ره‌جیم ده‌کات که ئێواره‌داهات خواردنێكێ زۆر ده‌خوات به‌یانه‌که‌ی هه‌لده‌ستێت له خه‌و په‌شیمان ده‌بێته‌وه .
17ـ له دوای کاتژمێر 6 نان مه‌خۆن ده‌توانن مێوه‌یه‌ک بخۆن .وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت رۆژێ 3لتر ئاو بخۆن.
18ـ له خواردنی چه‌وری دووربکه‌ونه‌وه له‌جیاتی ده‌توانن چه‌رێز یان جبس بخۆن به‌ڵام له 600 که‌لۆری زیاتر ره‌ت نه‌دات .
19ـ مێوه‌ی ووشك سوودی زۆره ،به‌ڵام نابێت زۆر بخۆن و کاسه‌ی پر بکه‌ن ، ده‌بێت دانه دانه بخۆن چونکه که‌لۆری زۆری تیایه.
20ـ ئه‌گه‌ر ویستان شیرینه‌مه‌نی بخۆن ،ده‌توانن شیرێکی لایت چه‌وری که‌م بێت له‌گه‌ل مێوه‌ی ووردی
ناو مجه‌میده‌ی حازر که له ناو کیسه ده‌فرۆشره‌ێت تێکه‌ل بکه‌ن پاشان له مه‌کینه‌ی ئه‌ساره بده‌ن خواردنه‌وه بۆ خۆتان دروست بکه‌ن.
21ـ ئه‌گه‌ر ویستان(فاست فوود)بخۆن1بورگه‌ری بچوک له‌گه‌ل خه‌ردال یان که‌تچوب بخۆن له‌باتی مایۆنێز.
22ـ له‌بۆ به‌ینی جه‌مه‌کان(به‌رچایی) ده‌توانن زه‌ڵاته‌ی مێوه‌ی دروست بکه‌ن پاشان ماستی به‌سه‌ر دابکه‌ن بیخۆن.
23ـ بۆ خواردنی ئێواره هێلکه‌ی شلپاو له‌گه‌ل سه‌وزه تێكه‌ل بکه‌ن، بکه‌نه ناو تاوه‌کی ببرژێنن ئۆملێت دروست بکه‌ن بیخۆن.
24ـ ئه‌گه‌ر هاتوو چوون بۆ ئاهه‌نگێك یان مێوانیه‌ک پێش ئه‌وه‌ی بچیت خواردنێکی بچوک ئاماده‌بکه‌ن بیخۆن ئینجا برۆن به برسیێتی مه‌رۆن.
25ـ ئه‌گه‌ر چوون بۆ بازار پێش ئه‌وه‌ی ئه‌شیا بکریت هه‌ندێک بگه‌رێن پیاسه بکه‌ن ئینجا ئه‌شیا بکرن.