*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  په‌ڵه‌و ماڵه‌ی‌ ده‌موچاو
 

په‌ڵه‌و ماڵه‌ی‌ ده‌موچاو

چین بۆ دروست ده‌بێت؟

 

میلازما یان ماڵه‌، په‌ڵه‌یه‌ك یان زیاتره‌ كه‌ ره‌نگی‌ بۆر یان قاوه‌یی‌ دروست ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شه‌ به‌رزه‌كانی‌ ده‌موچاو "سه‌ره‌وه‌ی‌ روومه‌ت، ناوچاوان، سه‌رلوت". هه‌ندێ‌ جار ته‌نیشته‌كانی‌ ده‌موچاو یان چه‌ناگه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.

 

زۆرجار كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌كرێت له‌باره‌ی‌ هۆكاره‌كانی‌ دروستبوونی‌ په‌ڵه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌:

 

* ئایا جۆری‌ پێست په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌دروستبوونی‌ په‌ڵه‌؟

 

به‌ڵێ‌، پێستی‌ ئه‌سمه‌رو پێستی‌ چه‌ور زیاتر رووبه‌رووی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌بنه‌وه‌.

 

* ئایا ته‌مه‌ن یان ره‌گه‌ز یان قۆناغه‌كانی‌ ژیان رۆڵی‌ هه‌یه‌؟

 

تاڕاده‌یه‌ك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ره‌گه‌زی‌ مێینه‌ به‌ره‌نگاری‌ گۆڕانكاری‌ هۆڕمۆنی‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌هه‌ندێ‌ قۆناغی‌ ژیاندا وه‌كو دوو گیانی‌، خولی‌ مانگانه‌، خواردنی‌ خه‌پله‌ی‌ به‌رگرتن له‌سكپڕی‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌یان وایكردووه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌مێینه‌دا زیاتر روو بدات، هه‌روه‌ها دوای‌ ته‌مه‌نی‌ په‌نجا ساڵی‌ به‌هۆی‌ ماوه‌ زۆری‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیشكی‌ خۆرو كه‌مته‌رخه‌می‌ له‌خۆپاراستن‌و خزمه‌تكردنی‌ پێست دا.

 

هه‌رچه‌نده‌ له‌ره‌گه‌زی‌ نێریشدا ئه‌مڕۆ زۆر ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بینرێت به‌هۆی‌ به‌ركه‌وتنی‌ تیشكی‌ خۆر.

* ئایا خۆراك‌و كه‌لتور په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌په‌ڵه‌وه‌؟

 

خۆراك په‌یوه‌ندی‌ نییه‌، ره‌نگه‌ ته‌نها یه‌كه‌مجار زۆر خواردنی‌ خۆراكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ڤیتامین (A) وه‌كو گێزه‌ر هانی‌ دروستبوونی‌ په‌ڵه‌ بدات، به‌ڵام له‌كه‌لتوری‌ ئێمه‌دا به‌كارهێنانی‌ ئاوی‌ گه‌رم‌و لفكه‌ زۆر كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ بۆ په‌ڵه‌، نه‌ك به‌ته‌نها بۆ ده‌موچاو، به‌ڵكو بۆ پێستی‌ له‌شیش.

 

* بۆ چاره‌سه‌ر چی‌ بكه‌ین؟

 

ئه‌گه‌ر هۆی‌ دروستبوونی‌ په‌ڵه‌ دوو گیانیی‌ بێت ئه‌وه‌ به‌چاوه‌ڕوانی‌ شه‌ش مانگ ره‌نگه‌ په‌ڵه‌كه‌ نه‌مێنێت، به‌مه‌رجێك خۆت بپارێزیت له‌خۆرو كرێمی‌ دژی‌ خۆر به‌كار بهێنیت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌ له‌ژێر خۆردا زۆر بێت، په‌ڵه‌كه‌ زۆر تۆختر ده‌بێته‌وه‌.

 

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان بێت، ئه‌وا ده‌بێت به‌زووترین كات رایبگریت.

ئه‌مڕۆ جۆره‌ها هۆكاری‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌ وه‌كو كرێمی‌ كاڵكه‌ره‌وه‌و پاككردنی‌ پێست واته‌ "تقشیر" جا ئه‌و پاككردنه‌وه‌یه‌ به‌ماده‌ی‌ كیمیایی‌ بێت یان به‌له‌یزه‌ر كه‌ هه‌مووی‌ كاریگه‌رو رێگه‌ی‌ پێشكه‌وتووی‌ تازه‌یه‌ له‌بواری‌ جوانكاریی‌ پێستدا.

 
 
  emro 10 visitors (11 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol