*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  كێشه‌كانی‌ پێست له‌كاتی‌ دووگیانی
 

گۆڕانكاری‌‌و كێشه‌كانی‌ پێست له‌كاتی‌ دووگیانی (سكپڕی‌) دا

كاتی‌ دووگیانی‌، ژن چه‌ند گۆڕانێك له‌سه‌ر پێستی‌ تێبینی‌ ده‌كات، وه‌كو په‌مه‌یی‌ یان سووربوونه‌وه‌‌و بریقه‌ هه‌ڵهاتنی‌ ده‌موچاوی‌ ئه‌مه‌ش زۆر ئاساییه‌‌و به‌هۆی‌ زیادبوونی‌ قه‌باره‌‌و جوڵه‌ی‌ خوێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها دروستبوونی‌ چه‌وری‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆرتر.

 

ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌كێشه‌ی‌ په‌یوه‌ند به‌دووگیانی‌ داده‌نرێن:

 

١. ماڵه‌‌و په‌ڵه‌ (Melasma, Chloasma) وه‌كو خاڵ‌و په‌ڵه‌ی‌ بۆر له‌سه‌ر ده‌موچاو ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی‌ سه‌ر ڕوومه‌ت‌و ناوچه‌وان‌و لووت، به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ هۆڕمۆن له‌له‌شدا، ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌له‌سه‌دا په‌نجای‌ دووگیانه‌كاندا رووده‌دات.

 

چاره‌سه‌ر: به‌به‌كارهێنانی‌ دژه‌خۆر‌و پاراستنی‌ پێست له‌تیشكی‌ خۆر، چونكه‌ ئه‌و تیشكه‌ ئه‌گه‌ری‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ماڵه‌ زیاد ئه‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م ماڵه‌یه‌ دوای‌ چه‌ند مانگێك له‌منداڵبوون لانه‌چوو، پێویسته‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ پێست بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر.

 

٢. كشانی‌ پێست‌و دروستبوونی‌ خه‌تی‌ سپی‌‌و په‌مه‌یی‌ (Stretch marks) له‌سه‌ر پێستی‌ سك‌و ڕان‌و سمت‌و مه‌مك.

چاره‌سه‌ر: وه‌رزشكردن به‌شێوه‌ی‌ گونجاو‌و به‌به‌كارهێنانی‌ هه‌ندێك له‌و لۆشن‌و كرێمانه‌ی‌ كه‌ مادده‌ی‌ ڤیتامین AHA , E ی تێدایه‌، ئه‌گه‌ر دوای‌ منداڵبوونیش مایه‌وه‌، ئه‌وا چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ پێویسته‌ بۆ نموونه‌ به‌كارهێنانی‌ (تقشیری‌ كیمیایی‌، له‌یزه‌ر، میزوسیراپی‌).

 

٣. زیبكه‌: ئه‌و ژنانه‌ی‌ زیبكه‌یان هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌ دووگیان ده‌بن زیبكه‌كانیان زیاد بكات، به‌هۆی‌ هۆرمۆن‌و چه‌وری‌ پێسته‌وه‌.

چاره‌سه‌ر: به‌كارهێنانی‌ پاككه‌ره‌وه‌‌و سابوونی‌ تایبه‌ت به‌زیبكه‌ به‌یانیان‌و شه‌وان، هیچ جۆره‌ ده‌رمانێكی‌ تر بۆ چاره‌سه‌ری‌ زیبكه‌ به‌كارنه‌هێنن تا زیان به‌كۆرپه‌له‌ی‌ نه‌گات‌و كاتێ‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ پێست ده‌كه‌یت ده‌بێت پێی‌ رابگه‌یه‌نیت كه‌ دووگیانی.

 

٤. ده‌والی‌: واته‌ كشانی‌ ملوله‌ی‌ خوێن (varicose veins) ئاوسانی‌ ملوله‌ی‌ شین به‌تایبه‌تی‌ له‌قاچدا ده‌بینرێت زیاتر له‌كاتی‌ دووگیانیدا ده‌بێته‌ هۆی‌ ناره‌حه‌تی‌و ئازاری‌ قاچ‌و ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی‌ خێزانی‌ هه‌بێت ئه‌گه‌ری‌ تووشبوون زیاد ده‌بێت.

 

چاره‌سه‌ر‌و به‌رگری‌ گرتن:

ا. وه‌ستان به‌ پێوه‌ بۆماوه‌ی‌ زۆر، یه‌كه‌م هۆكاری‌ تووشبوونه‌.

 

ب‌. رۆشتن‌و پیاسه‌كردن سوودی‌ هه‌یه‌.

 

ج‌. كاتی‌ دانیشتن ده‌بێت بۆماوه‌ی‌ زۆر نه‌بێت‌و هه‌ردوو قاچ به‌رز بكرێته‌وه‌.

 

د‌. له‌پێكردنی‌ گۆره‌وی‌ تایبه‌ت به‌ده‌والی‌.

 

ه‌. خواردنی‌ بڕی‌ گونجاو له‌مادده‌ی‌ ڤیتامین C، چونكه‌ دیواری‌ ملوله‌كان به‌هێز ده‌كات‌و به‌رگری‌ كشانی‌ ده‌كات.

و‌. كێش نابێت زۆر زیاد بكات، ( ٦-١٢) كغم ئاساییه‌.

 

٥-خاڵی‌ سوور دروستبووه‌ (spider nevi) له‌سه‌ر ده‌موچاو‌و مل‌و سنگ‌و ده‌ست، به‌هۆی‌ هۆرمۆن‌و كشانی‌ ملوله‌ی‌ ورد كه‌ وه‌كو جاڵجاڵۆكه‌ (spider) ده‌رده‌كه‌وێت.

چاره‌سه‌ر: خواردنی‌ ڤیتامین C , هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌م خاڵه‌ سوورانه‌ دوای‌ منداڵبوون نامێنن. ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ به‌ئاسانی‌ به‌له‌یزه‌ر لا ده‌چێت.

 

٥. خوران‌و وشكبوونه‌وه‌ی‌ پێستی‌ سك به‌هۆی‌ كشانی‌ سكه‌وه‌‌و هه‌ندێكجار به‌هۆی‌ سستبوونی‌ زراو كه‌ له‌ ١/٥٠ سكدا روو ده‌دات‌و دوای‌ منداڵبوون ئه‌م كێشه‌یه‌ نامێنێت.

٦. فره‌ هه‌ستیاری‌‌و ئاڵوشی‌ سك (pregnancy related itches) كۆمه‌ڵیك كێشه‌ن به‌دروستبوونی‌ لیر‌و تلۆق‌و زیبكه‌‌و خوراندنی‌ زۆر نیشانه‌ ده‌دات, به‌زۆری‌ له‌نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ سكدا رووده‌دات.

 

چاره‌سه‌ر: بایه‌خدان به‌پێست به‌به‌كارهێنانی‌ سابوون‌و پاككه‌ره‌وه‌ی‌ گونجاو ( تایبه‌ت)‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌جلی‌ زبر‌و خوری‌‌و نایلۆن‌و لفكه‌ی‌ زبرو ئاوی‌ گه‌رم بۆ خۆشتن. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی‌ كرێم‌و لوشن‌و چه‌ور كردنی‌ پێست بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی‌ وشكی‌ پێست.

پاشان سه‌ردانكردنی‌ پزیشك ئه‌گه‌ر به‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ ئاڵوشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرا.

 

٧. دروستبوونی‌ گۆشت یا پێستی‌ زیاده‌ له‌سه‌ر شان‌و مل (skin tags) ئه‌مانه‌ زۆربه‌ی‌ جار دوای‌ منداڵبوون لا ده‌چن ئه‌گه‌ر نا پزیشكی‌ تایبه‌تمه‌ند ده‌توانێت لای‌ به‌رێت به‌نه‌شته‌رگه‌ری‌ یا به‌له‌یزه‌ر.

 

٨. تۆخبوونه‌وه‌ی‌ خاڵ‌‌و شڵی‌‌و دروستبوونی‌ خه‌تێكی‌ بۆر له‌ ناوكه‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ هه‌مووی‌ دوای‌ منداڵبوون لا ئه‌چن ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ به‌له‌یزه‌ر لا ده‌برێن.

 
 
  emro 39 visitors (48 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol