*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  لابردنی‌ موو به‌ له‌یزه‌ر
 

لابردنی‌ موو به‌ له‌یزه‌ر

بۆ یه‌كه‌م جار لابردنی‌ موو به‌ له‌یزه‌ر له‌ساڵی‌ ١٩٩٠ كایه‌وه‌, له‌و كاته‌دا ته‌نها بۆ پێستی‌ سپی‌ و مووی‌ تۆخ به‌كار ده‌هات. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئامێره‌كانی‌ له‌یزه‌ركه‌ بۆ لابردنی‌ موو "Epilation" به‌كاردێت چه‌ند جۆرێكی‌ جیاوازن. جۆره‌ تازه‌كانی‌, هه‌موو جۆره‌ پێستێك چاره‌سه‌ر ده‌كات و رێگایه‌كی‌ بێ‌ ترس و كاریگه‌ر بۆ له‌ناوبردنی‌ مووی‌ ده‌موچاو و له‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن, ئه‌م ئامێره‌ تیشكێك ده‌رده‌كات به‌ره‌و ئه‌و به‌شه‌ی‌ پێست كه‌ ئاره‌زووی‌ له‌ناوچوونی‌ مووه‌كانی‌ لێ‌ ده‌كرێت‌و وزه‌كه‌ی‌ ته‌نها ده‌چێته‌ ڕه‌گی‌ مووه‌كه‌‌و له‌ناوی‌ ده‌بات, بێئه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بێت له‌سه‌ر هیچ به‌شێكی‌ تری‌ پێست یان له‌ش‌و كۆئه‌ندامه‌كانی‌. هه‌ندێ‌ له‌ مووه‌كانی‌ له‌ كاتی‌ چاره‌سه‌ركردندا له‌ناوده‌چێت, هه‌ندێكی‌تر له‌ ماوه‌ی‌ ٢-٦ هه‌فته‌ ده‌كه‌وێت.

 

سووده‌كانی‌ له‌به‌راوردكردنی‌ به‌ رێگاكانی‌ تر:

 

١. به‌شێكی‌ زۆر له‌ پێست چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ كاتێكی‌ كه‌م.

 

٢. ئازاری كه‌متره‌ له‌ هه‌ڵكێشان‌و سوتاندن.

 

٣. ئه‌نجامه‌كانی‌ درێژخایه‌نه‌ (به‌رده‌وامه‌).

 

٤. لابردنی‌ مووی‌ هه‌موو به‌شێكی‌ له‌ش ده‌كرێت به‌ له‌یزه‌ر.

 

پێسته‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌ گه‌رمی‌ تیشكه‌كه‌ به‌ به‌كارهێنانی‌ ئامێری‌ ساردكه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌ره‌كی‌ (external cooler machine) له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌یزه‌ر ده‌توانی به‌ یه‌كجار ژماره‌یه‌كی‌ زۆر موو له‌ناوبه‌رێ‌ به‌ یه‌كجار یان یه‌ك تیشك, ده‌كرێت پانتایی واته‌ مه‌ساحه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ پێست چاره‌سه‌ر بكرێت وه‌كو پیشت‌و سنگ‌و قاچ‌و ده‌ست‌و ده‌موچاو.

 

ئامێره‌كه‌ وا دروست كراوه‌ كه‌ هێزی‌ تیشكه‌كه‌ی‌ بگۆرێت به‌پێ‌ی‌ پێویستی‌ جۆری‌ موو ‌و ره‌نگی‌ پێست‌و شوێنه‌كه‌ی‌

 

ئایا مه‌ترسی‌‌و زیانه‌كانی‌ لابردنی‌ موو به‌ له‌یزه‌ر چی‌یه‌؟

 

١. راسته‌وخۆ پاش به‌كارهێنانی‌ له‌وانه‌یه‌ پێسته‌كه‌ سوورببێته‌وه‌ یان تۆزێك ئاوسان و بڵقی‌ بچووك دروست بێت بۆ نزیكه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێك.

 

٢. به‌ده‌گمه‌ن له‌وانه‌یه‌ په‌ڵه‌ دروست بێت (تۆخ یا كاڵ) به‌لاَم كاتی‌یه‌‌و چاره‌سه‌ری‌ هه‌یه‌.

 

٣. له‌یزه‌ر مه‌ترسی‌ شێر په‌نجه‌ی‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نی‌یه‌.

 

٤. له‌یزه‌ر مه‌ترسی‌ نه‌زۆكی‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نی‌یه‌.

 

٥. به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌ڵكێشانه‌وه‌ (په‌ت یان شیله‌) له‌یزه‌ر نابێته‌ هۆی‌ به‌هێز كردنی‌ موو به‌ڵكو بێ‌هێز‌و كاڵ‌و باریكی‌ ده‌كاته‌وه‌‌و دواتر ده‌یفه‌وتێنێت.

 
 
  emro 44 visitors (54 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol