نه‌خۆشی سه‌ده‌ف
نه‌خۆشییه‌كی پێستی درێژ خایه‌نه، تووشی له‌سه‌دا دووی خه‌ڵكی ده‌بێت به‌شێوه‌ی په‌ڵه‌ی سوور‌و ئه‌ستوور كه توێژێكی سپی زیوی به‌سه‌ره‌وه‌یه ده‌رئه‌كه‌وێت، زۆربه‌ی په‌ڵه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆو ئانیشكو پێستی سه‌رو ده‌موچاو له‌پی دهستو پێ ده‌گرێته‌وه، هه‌ندێ جاریش نینۆكی دهستو پێ، هه‌روه‌ها ره‌نگه ناو دهمو ناو له‌ش بگرێته‌وه.
ئه‌م نه‌خۆشییه ناگوێزرێته‌وه له‌یه‌كێكه‌وه بۆ ئه‌وی تر‌و به‌قۆناغی مات بوون‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌دا ده‌ڕوات، چه‌ند جارێك به درێژایی ته‌مه‌ن. نه‌خۆشی سه‌ده‌ف په‌یوه‌ندی به ئازار و هه‌و كردنی جومگه‌كانه‌وه هه‌یه.
هۆكاری نه‌خۆشی سه‌ده‌ف:
تائێستا به‌ته‌واوی هۆكارێكی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ده‌ف نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تێكچوونی درێژخایه‌نی ئامێری به‌رگری(Immune System Dysfunction) ئه‌م حاڵه‌ته دروست ده‌كات.
ئاماده‌یی خێزانی واته بۆماوه (وراثه) رۆلی هه‌یه، هه‌روه‌ها جگه‌ره‌كێشان په‌یوه‌ندی هه‌یه، به‌پێی توێژینه‌وه زانستییه‌كان هه‌رچه‌نده ده‌ركه‌وتنی یاسهرههڵدانهوهی هه‌میشه به‌هۆی یه‌كێك له‌م فاكته‌رانه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
١.كێشه‌ی كتوپڕی ده‌روونی (خورپه یا خه‌فه‌ت یا له‌ده‌ستدانی كه‌سێك یا شتێكی گرنگ).
٢.تووشبوونی هه‌ندێ نه‌خۆشی به‌كتریا.
٣.به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان.
كاریگه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی نه‌خۆش و خێزانه‌كه‌ی:
* خوران‌و ئازاری پێست‌و جومگه‌كان رێگره بۆ كاركردن‌و نوستن‌و وهرزشو رۆیشتن‌و ئه‌ركی ناوماڵ‌و هاوكاری كردنی ئه‌ندامانی تری خێزان.
* كاریگه‌ره له‌سه‌ر شێوه‌و جوانی‌و له‌خۆ رازیبونو ته‌بایی به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و په‌ڵانه له‌سه‌ر دهموچاوو دهستو شوێنه‌كانی تر.
چاره‌سه‌ر: دوو جۆر شێوازی چاره‌سه‌ر هه‌یه:
١.چاره‌سه‌ری ئاسایی (تقلیدی) به‌به‌كارهێنانی كرێم و مهلحهمو لۆشنو دهرزیو شروبو حه‌ب، هه‌روه‌ها تیشك جۆری سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی (Ultraviolet).
٢. چاره‌سه‌ری تازه: به‌به‌كارهێنانی ده‌رمانی تازه كه پێی ئه‌وترێت چاره‌سه‌ری بایۆلۆجی(Biological therapy)، هه‌روه‌ها لیزه‌ر جۆری ئهكزایمهر (Excimer) كه به شێوه‌ی ٢-٣جار هه‌فتانه ده‌درێت، نه‌خۆش سوودێكی زۆر باشی لێ ده‌بینێ پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستپێكردنی.