*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  كێشه‌كانی‌ پێستی‌ منداڵ ١
 

چاودێری‌‌و كێشه‌كانی‌ پێستی‌ منداڵ‌...به‌شی‌ یه‌كه‌م

 

كاتێ منداڵ‌ له‌دایك ده‌بێت، له‌وانه‌یه‌ چه‌ند جۆرێك نیشانه‌ له‌سه‌ر پێستی‌ تێبینی‌ بكرێت، به‌ڕه‌نگ‌و شێوازی‌ جیاواز، سوور، په‌مه‌یی‌، بۆر یان ڕه‌ش، له‌وانه‌یه‌ ته‌خت بێت یان به‌رز یا مووی‌ پێوه‌ بێت، گه‌وره‌ بێت یا بچووك. پزیشكی‌ منداڵ‌ یان پێست ده‌توانێت به‌دایك‌و باوك رابگه‌یه‌نێت‌و دڵنیایان بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ خۆی‌ بچووك ده‌بێته‌وه‌‌و دیار نامێنێت، یاخود پێویستی‌ به‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ هه‌یه‌ بۆ به‌دواداچوونه‌وه‌ یان چاره‌سه‌ر.

 

أ. نیشانه‌ی‌ سوور (ملوله‌ی‌ خوێن): هه‌ندێ‌ له‌و نیشانه‌ سوورانه‌ به‌هۆی‌ كشانی‌ ملوله‌ی‌ خوێنه‌وه‌ دروست ده‌بێت‌و له‌گه‌ڵ‌ ته‌مه‌ندا له‌وانه‌یه‌ بچووك ببنه‌وه‌ یان ته‌نانه‌ت دیاریش نه‌مێنن.

 

چ كاتێك چاره‌سه‌ر پێویسته‌؟

 

١. ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك شوێندا ببینرێت‌و مه‌ترسی‌ خوێنبه‌ربوونی‌ هه‌بێت له‌كاتی‌ برینداریدا.

 

٢. ئه‌گه‌ر زۆر گه‌وره‌ ببێت.

 

٣. ڕێگری‌ بینین بێت (نزیك چاو بێت).

 

٤. كێشه‌ بۆ هه‌ناسه‌ یان نانخواردن دروست بكات (نزیك لووت یا لێو بێت).

 

٥. هۆكاری‌ جوانكاری‌.

 

 

ب. نیشانه‌ی‌ بۆر، قاوه‌یی‌ یان ره‌ش (خاڵ‌) كه‌ جۆری‌ هه‌یه‌، له‌ هه‌ندێ‌ خێزاندا بۆماوه‌ (وراپه‌) ده‌گوێزرێته‌وه‌و به‌هۆی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌ی‌ ره‌نگی‌ (Melanocyte) دروست ده‌بێت.

 

جۆره‌كانی‌ چاره‌سه‌ر:

 

١. له‌یزه‌ر: ئه‌مڕۆ تازه‌ترین‌و كاریگه‌رترین رێگایه‌ بۆ چاره‌سه‌ر‌و لابردنی‌ هه‌موو جۆره‌ نیشانه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ملوله‌ی‌ خوێن بێت یان خانه‌ی‌ ره‌نگی‌ بێت. كه‌ ئاسه‌وار به‌جێناهێڵێت.

 

٢. نه‌شته‌رگه‌ری‌ جوانكاری‌: ئه‌مه‌ش به‌شێوازی‌ (تقلیدی‌) نه‌شته‌رگه‌ری‌ ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری‌ هه‌ندێ‌ جۆر كه‌ له‌یزه‌ر پێی‌ ناكرێت.

 

٣. به‌كارهێنانی‌ ده‌رزی‌ ستیرۆید یا جۆری‌ تر( Sclerosing Agents/Steroid) به‌لێدانی‌ له‌ شوێنی‌ نیشانه‌كه‌ (ئه‌گه‌ر ملوله‌یی‌) بێ‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ وه‌ستانی‌ گه‌شه‌و گه‌وره‌ بوونی‌ نیشانه‌كه‌.

 
 
  emro 101 visitors (122 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol