*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  بایه‌خدان به‌ پێست
 

پێنج هه‌نگاوی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ بایه‌خدان به‌ پێست

 

ژیانی‌ ئه‌مڕۆی‌ پڕ سه‌رقاڵی‌ زۆر كاتێكی‌ كه‌می‌ بۆ جێهێشتووین خزمه‌تی‌ پێستمانی‌ تێدا بكه‌ین هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و كۆرپه‌ پێست نه‌رم وشل وسافه‌ی‌ له‌ دایك ئه‌بێ‌ وورده‌ وورده‌ ئه‌گوڕێ‌ كه‌ به‌ره‌نگاری‌ ئه‌و هه‌موو باره‌ ناهه‌مواره‌ی‌ ژینگه‌كه‌ی‌ ده‌بێ‌٠٠٠٠ئه‌و پێسته‌ دواتر جێ‌ی‌ له‌ خۆ ڕازیبوون و ته‌بایی‌ نامێنێ‌٠ ته‌نك ده‌بێ‌، په‌ڵه‌ ده‌گرێ‌، چه‌ور یا ووشك یاتووشی‌ زۆر كێشه‌ی‌ تر ده‌بێ‌٠٠٠ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی‌ ساڵانی‌ ته‌مه‌ن ڕه‌نگی‌ گه‌نجی‌ و سووری‌ خوێن به‌ ناو پێستدا كز ده‌بێ‌، به‌ڵام ئایا هیچ چه‌كێكمان پێیه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وی‌ ئه‌م هێرشه‌ی‌ سروشت ئه‌یكاته‌ سه‌رپێستمان؟

 

هه‌نگاوه‌كانمان چۆن بێ؟

چی‌ بكه‌ین باشه‌؟

 

هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌م:

 

خۆت بپارێزه‌ له‌ تیشكی‌ خۆری‌ ڕاسته‌وخۆ! چۆن؟

 

١-دوور بكه‌وه‌ له‌چوونه‌ به‌ر خۆر بۆ ماوه‌ی‌ درێژ به‌تایبه‌تی‌ له‌ كاتی‌ نیوه‌ڕۆدا که‌ تیشكه‌كه‌ی‌ زۆر به‌ تینه‌

 

٢-كرێم و لۆشنی‌ تایبه‌ت به‌ پاراستن له‌ تیشكی‌ خۆر sun block- sun screens به‌كاربهێنه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌

 

٣-كاتێ‌ له‌ به‌ر خۆر ده‌بی‌ جلی‌ داپۆشراو له‌به‌ر بكه‌ واته‌ با زۆرترین به‌شی‌ پێستت با داپۆشێ‌.

 

هه‌نگاوی‌ دووهه‌م:

 

جگه‌ره‌ مه‌كێشه‌

 

جگه‌ره‌ كێشان پرۆسه‌ی‌ چرچی‌ و پیربوونی‌ پێست خێرا ده‌كا به‌هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ جوڵه‌ی‌ خوێن له‌ ناو پێستدا، ئۆكسجین و خۆراك وه‌كو ڤیتامین ناگاته‌ خانه‌كان‌و‌ كایگه‌ری‌ خراپی‌ له‌سه‌ر مادده‌ی‌ كۆلاجینی‌ ناو پێست هه‌یه‌

كه‌ به‌رپرسی‌ كشان و توندی‌ پێسته‌

هه‌روه‌ها مژینی‌ جگه‌ره‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ تێكچوونی‌ جوانی‌ لێوو پێست، گه‌رمی‌ دووكه‌ڵه‌كه‌ی‌ له‌وانه‌یه‌ چرچی‌ پێست زووتر دروست بكا.

 

هه‌نگاوی‌ سێهه‌م:

 

پێستت به‌ هێمنی‌ بشۆ:

 

١-ئاوی‌ شله‌تێن و لفكه‌ی‌ نه‌رم به‌كار بهێنه‌ و كاتی‌ خۆ شتن كه‌مبكه‌ره‌وه‌، با له‌ (١٥) خوله‌ك تێنه‌په‌ڕێ‌ چونكه‌ ئاوی‌ زۆر گه‌رم و مانه‌وه‌ی‌ زۆر له‌ حه‌مامدا ده‌بێته‌ هۆی‌ لابردنی‌ ئه‌و چه‌ورییه‌ پێویسته‌ی‌ پێست داده‌پۆشێ‌ و ده‌یپارێزێ‌ له‌ ووشكبوونه‌وه‌و زیانه‌كانی‌ تری ده‌وروبه‌ر.

 

٢-سابوونی‌ تیژ به‌كارمه‌هێنه‌ له‌به‌ر هه‌مان هۆی‌ سه‌ره‌وه‌. سابوونی‌ زه‌یتی‌ یا سابوونی‌ شل باشه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سابوونی‌ بۆندار و ره‌نگاوره‌نگ هه‌ندێ‌ جار فره‌ هه‌ستیاری‌ واته‌ حه‌ساسییه‌ت دروست ده‌كات

 

٣-لابردنی‌ مكیاج به‌هێمنی‌ و به‌به‌كارهێنانی‌ مادده‌ی‌ تایبه‌ت بكرێ‌

 

٤-پاش خۆشتن پێستت له‌ سه‌رخۆ ووشك بكه‌ره‌وه‌و ئه‌گه‌ر كێشه‌ی‌ پێست وشكیت هه‌یه‌ كاتێ‌ هێشتا شێی‌ هه‌یه‌ پێستت به‌ زه‌یتێكی‌ گونجاو چه‌ور بكه‌

 

هه‌نگاوی‌ چوارهه‌م:

 

به‌به‌رده‌وامی‌ ته‌ڕی‌ پێستت بپارێزه‌ به‌به‌كارهێنانی‌ كرێمی‌ گونجاو یا مادده‌ی‌ سروشتی‌ بۆ به‌رگری‌ گرتن له‌ مانه‌وه‌ی‌ ئاو Hydration له‌ ناو پێستدا

 

هه‌نگاوی‌ پێنجه‌م:

 

لابردنی‌ یا تاشینی‌ موو به‌ هێمنی‌ به‌ به‌كارهێنانی‌ ئاوی‌ شله‌تێن نه‌ به‌ ووشكی‌ چونكه‌ تاشین به‌ وشكی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕووشاندن و پیاهێنانی‌ گوێزان ده‌بێ‌ رووی‌ وه‌كو مووه‌كان بێ‌ نه‌ك به‌ره‌نگاریان و پاشان به‌ ئاوی‌ شله‌تێن بشۆرێ‌ و لوشن و كرێمی‌ تایبه‌ت After shave بۆ به‌رگری‌ دژی‌ میكرۆب و هه‌وكردن به‌كار بهێنرێت

 
 
  emro 67 visitors (81 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol