*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  كێشه‌كانی‌ قژ
 

كێشه‌كانی‌ قژ به‌شی یه‌كه‌م

كێشه‌ی‌ قژ (مووی‌ سه‌ر) هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌‌و له‌هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ئه‌گه‌ری‌ ده‌ركه‌وتنی‌ هه‌یه‌.

گه‌وره‌ترین‌و باوترین كێشه‌ی‌ قژ، رووتانه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ند جۆرێكه‌، یه‌كه‌میان ئاساییه‌ (فیزیولوجی‌)

 

(Physiological hair loss) كه‌ به‌هۆی‌ ته‌واو بوونی‌ خولی‌ ژیانی‌ ره‌گه‌كانی‌ مووی‌ سه‌ر تێبینی‌ ده‌كرێت، هه‌موو كه‌سێك به‌م باره‌دا چه‌ند ساڵ جارێك ده‌روات، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێكجار زووتر یا زیاتر له‌ ئاستی‌ ئاسایی‌ قژ ده‌ڕووتێته‌وه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ جه‌سته‌یی‌ وه‌كو كه‌مخوێنی‌ یان كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ ئاسن یان جۆرێك له‌ڤیتامین له‌له‌شدا، ئه‌مه‌ش له‌كاتی‌ خوێنبه‌ربوون، نه‌شته‌رگه‌ری‌ دووگیانی‌ و شیردان، نه‌خۆشی‌ قورسی‌ كتوپڕ, (تا)ی‌ به‌تین‌و هه‌روه‌ها نه‌خۆشی‌ درێژخایه‌ن. هه‌ندێكجار ده‌رمان ده‌بێته‌ هۆكار وه‌ك حه‌بی‌ به‌رگری‌ له‌ سكپڕی‌‌و قژ رووتانه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ‌ خێزاندا زۆره‌ واته‌ بۆماوه‌ یان (وراپه‌) روَڵی‌ هه‌یه‌ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا.

به‌كارهێنانی‌ زۆری‌ ده‌رمانی‌ جوانكاری‌ قژ وه‌كو بۆیه‌‌و جێل ‌و سپرا‌و كرێم و ..هتد.

 

هه‌روه‌ها به‌دخۆراكی‌ به‌تایبه‌تی‌ جۆری‌ كانزا‌و ڤیتامینه‌كان.

هۆرمۆن به‌تایبه‌تی‌ له‌ پیاواندا هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كیه‌، چونكه‌ هۆرمۆنی‌ (testosterone) كه‌ ده‌گۆرێت بۆ هۆرمۆنی‌ (androgen) ئه‌مه‌ش دوایی‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر ڕووتانه‌وه‌، رێژه‌ی‌ به‌رزی‌ ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌ هه‌ندێ‌ خێزاندا زیاتره‌، به‌ڵام له‌ژناندا هۆرمۆنی‌ (thyroxin) كه‌ غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌ دروستی‌ ده‌كات هۆكاره‌.

هۆكاره‌كانی‌ تر:

 

١. راكێشان به‌هۆی‌ به‌ستنی‌ تونده‌وه‌ یا نائارامی‌ ده‌روونی‌ كه‌ هه‌ندێ‌ خووی‌ پێوه‌ ده‌گرێت.

 

٢. هه‌وكردن (Infection) به‌هۆی‌ كه‌ڕوو‌و به‌كتریاوه‌.

 

٣. نه‌خۆشی‌ تری‌ پێست وه‌كو (ده‌رده‌ ڕێوی‌).

 

چاره‌سه‌ر: ده‌گۆرێت به‌پێی‌ هۆكاره‌كان.

كێشه‌كانی‌ قژ... به‌شی‌ دووه‌م

چاره‌سه‌ری‌ وه‌رینی‌ قژ: دوو ژماره‌ له‌مه‌وبه‌ری‌ گۆڤاری‌ ئاوێنه‌كان ئاماژه‌ماندا به‌جۆره‌ باوه‌كانی‌ كێشه‌ی‌ وه‌رینی‌ قژ‌و هۆكاره‌كان، لێره‌شدا چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و گرفتانه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو كه‌چاره‌سه‌ره‌كان به‌گوێره‌ی‌ هۆكاره‌كان ده‌گۆڕێت:

١. یه‌كه‌م هۆكار، ته‌واو بوونی‌ خولی‌ ژیانی‌ ڕه‌گی‌ مووه‌كانه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ مانگ ده‌خایه‌نێت‌و رۆژانه‌ (١٠٠) مووی‌ سه‌ر ئه‌گه‌ر بكه‌وێت به‌ئاسایی‌ داده‌نرێت‌و جگه‌ له‌دڵنیاكردنه‌وه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكی‌ ناوێت، چونكه‌ ڕووداوێكی‌ ئاسایی‌‌و كاتییه‌‌و مووه‌كان زوو دروست ده‌بنه‌وه‌.

٢. ئه‌گه‌ر وه‌رینی‌ قژ به‌شێوه‌ی‌ په‌ڵه‌ بێت، نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌رده‌ ڕێوی‌ پێ‌ ئه‌ڵێن (Alopacia Areata)، ئه‌وا مووه‌كان زۆربه‌ی‌ جار به‌بێ‌ چاره‌سه‌ر دروست ده‌بنه‌وه‌، یاخود به‌كارهێنانی‌ شتی‌ سروشتی‌ وه‌كو (سیر) یاخود ده‌رمانی‌ پزیشك ده‌ستنیشانكراو به‌جۆری‌ قه‌تره‌‌و كرێم‌و مه‌لحه‌م‌و ده‌رزی‌‌و حه‌ب.

٣. كاتێ‌ كێشه‌ی‌ كه‌مخوێنی‌ ده‌سه‌لمێنرێت به‌هۆی‌ پشكنینی‌ تاقیگه‌، به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هیمۆگلۆبین واته‌ ڕێژه‌ی‌ خوێن، چاره‌سه‌ره‌.

٤. قژ وه‌رین به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ جێڵ‌و ده‌رمانی‌ جوانكاری‌ قژ، ده‌بێت به‌كارهێنانی‌ ڕابگیرێت به‌زووترین كات.

٥. هه‌وكردنی‌ پێستی‌ سه‌ر به‌كه‌ڕوو یا به‌كتریا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت به‌بنه‌ڕه‌تی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ نه‌بێته‌ هۆی‌ رووتانه‌وه‌ی‌ قژ، چونكه‌ هه‌ندێك جار درێژه‌ كێشانی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ڕه‌گی‌ مووه‌كان ده‌كوژێ‌‌و هه‌رگیز مووی‌ لێنایه‌ته‌وه‌.

 

 
 
  emro 37 visitors (46 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol