جۆره‌کانی کۆڵسـترۆڵ و چۆنێتی خۆپاراسـتنی ته‌ندروسـتیمان
کۆڵسـترۆڵ جۆرێـکه له چه‌وری که له‌ش بۆ گه‌لێـک مه‌به‌ستی وه‌ک
دروسـتکردنی شـانهی نوێ به‌کاریده‌هێنێت. جگه‌ری ئاده‌میزاد زۆربه‌ی
|
سه‌وزه و میوه تهندروسـتترین خۆراکه
|
کۆڵسـترۆڵی پـێویست دروسـتده‌کات. هه‌روه‌ها کۆڵسـترۆڵ له خۆراکیشـدا دروستده‌بێت .له‌شی ئاده‌میزاد ته‌نها پـێویسـتی به که‌مێـک کۆڵسـترۆڵ هه‌یه. کۆڵسـترۆڵی زیایه له پـێویست له له‌شدا له ده‌ماره‌کانی خوێنبه‌ردا کۆده‌بنه‌وه و ده‌بێته هۆی ئهسـتورکردنی، ئه‌م پـرۆسه‌یه‌ش له‌سه‌رخۆ ڕووده‌دات، به‌ڵام خراپـتر و خێراترده‌بێت له‌گه‌ڵ تـێپه‌ڕبوونی تهمهندا٠
بۆ تێـگه‌یشـتن له‌وه‌ی کۆڵسـترۆڵ چ ئه‌نجامێـکی
خراپی لێـده‌که‌وێته‌وه بیر له بۆری ژێر سـینکی مونبهق بکه‌ره‌وه کاتێـک چه‌وری تێدا کۆده‌بێته‌وه و ده‌گیرێت. هه‌ربۆیه ده‌ماره‌کانی خوێنبه‌ر کاتێـک کۆڵـسـترۆڵیان تێدا کۆده‌بێته‌وه ده‌بێته مایه‌ی تهسـکـکردنهوهی و خوێـنێـکی که‌متر به‌ره‌و دڵ و مێشـک ده‌چێت و یاخود ده‌گیرێت که ئه‌وه‌ش کێشه‌ی ته‌ندروسـتی سه‌ختی وه‌ک هێرش و جه‌ڵـده‌ی دڵ و مێشـکی لێـده‌که‌وێته‌وه.
دوو جۆره کۆڵـسـترۆڵ هه‌یه، یه‌که‌میان به کۆڵـسـترۆڵی چاک ناسـراوه و
یاخود (HDL) که زیاتر له پـرۆتیـنه و نه‌ک چه‌وری پـێـکهاتووه، یارمه‌تی پاکـکردنه‌وه‌ی خوێن ده‌دات له کۆڵـسـترۆڵی خراپ و ڕێـژه‌یه‌کی به‌رزی کۆڵـسـترۆڵی چاک له خوێـندا له هێرش و جه‌ڵـده‌ی دڵ دهتپارێـزێـت.
جۆره‌که‌ی دیکه‌یان به کۆڵـسـترۆڵی خراپ ده‌ناسـرێت و یاخود (LDL) که به زۆری چه‌وریـیه و ده‌بێته مایه‌ی داخسـتنی ده‌ماره‌کانی خوێنبه‌ر. باشـترین ڕێـگه ئه‌وه‌یه ڕێـژه‌ی کۆڵـسـترۆڵی چاک واته HDL له 40 که‌متر نه‌بێت و پـێویسـته ڕێـژه‌ی LDL یاخود کۆڵـسـتڕۆڵی خراپ له 100 زیاتر نه‌بێت.
باشـترین ڕێـگه‌ش بۆ خۆپاراسـتن له هه‌ڕه‌شه‌ی کۆڵـسترۆڵ ئه‌وه‌یه که خواردنی ته‌ندروست بخۆیت و له خواردنی چه‌ور دوربکه‌ویته‌وه و خواردنت زیاتر سه‌وزه و میوه بگرێته‌وه و خۆت له خواردنی گۆشـتی سـوور بـپارێزیت گه‌ر کێشـت به‌رز بوو هه‌ڵ بده ئه‌و چه‌ند کیلۆگرامه زیایه‌ش له‌ده‌ستبده‌یت و به‌رده‌وام وه‌رزش بکه هیچ نه‌بێت هه‌ر ڕۆژه‌ی بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک. گرنگترین شـتیش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌کێش بیت بڕیارێـکی تا سه‌ر بۆ وازلێهێنان له جگه‌ره بده.
ئیتر هیوای سه‌لامه‌تی و له‌ش سـاغیتان بۆ ده‌خوازین.
|