یەكێك لە كێشەكانی ئێمە كە هاوین دادێت
ئەوەیە كە ئارەقە دەكەین و زۆربەمان لەبەر ئەوەی بۆنی دێت
لێی بێزارین، بەڵام دكتۆران ڕایانگەیاند كەوا ئارەقەكردن بە
ڕێژەیەكی ئاسایی یەكێكە لە پێداویستییە گرنگەكانی لەش. پسپۆران
ڕایانگەیاند كەوا ( خەڵك لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی
پلەی گەرمی، لە ئارەقەكردن زۆر بەگلەیین» كەچی ئارەقەكردن زۆر
باشە و بەسوودە بۆ لەش. بەهۆی ئارەقەكردن پلەی گەرمیی لەشی
مرۆڤ جێگیر دەمێنێتەوە.هەروەها پاشەڕۆی زیانبەخشی لەشیش لە
ڕێگەی ،ئارەقەوە فڕێ دەدرێتە دەرەوەی لەش. لە لەشی مرۆڤێكی
گەشەكردوودا نزیكەی 1 ملیۆن كیسەی ئارەقە هەیە و هەریەكەیان
وەكو گورچیلەیەك كاردەكەن و لەش لە پاشەڕۆی زیانبەخشی وەك
خوێ و ئاوی زیادە ڕزگار دەكەن). هەروەها هەر كەسێك بۆ
ڕێگرتن لە ئارەقەكردن ماددەیەك بەكاربهێنێت، ئەوا زیانێكی زۆر
لە تەندروستیی خۆی دەدات. لەجیاتی ئەوەی ماددەی كیمیایی جیاواز
بەكار بهێنی بۆ ڕزگار بوون لە ئارەقەكردن، زوو زوو خۆ شووشتن
باشترین و تەندروستیترین ڕێگەیە. چونكە ئەو ماددانە بەتایبەتی كە
لە ژێرباڵ دەدرێت، كونیلەكانی پێست دادەخات و دەبێتە هۆی
چڵككردنی ئەو شوێنە. زۆربەكارهێنانی ئەو سپڕایانەی كە بۆنی
ئارەقە ناهێڵێت، بە هەمان شێوە زیانبەخشە.ـ
|