چاودێری‌و كێشه‌كانی پێستی منداڵ... به‌شی دووه‌م
هه‌موو دایكێك ده‌بێت باش بزانێت چۆن چاودێری ته‌ندروستی پێستی منداڵه‌كه‌ی ده‌كات له یه‌كه‌م رۆژی ته‌مه‌نیه‌وه.
بێگومان هه‌ندێ راستی پزیشكی‌و زانستی هه‌یه ده‌بێت پزیشك یان كارمه‌ندی ته‌ندروستی روونی بكاته‌وه‌وهۆشیاری ده‌رباره‌ی هۆكار‌و چاره‌سه‌ر بدوێ.
یه‌كه‌م راستی ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ هۆرمۆنی كاتی دووگیانی له دایكه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ منداڵه‌كه‌و له‌وانه‌یه ببێته هۆی ده‌ركه‌وتنی زیبكه، ئه‌م حاڵه‌ته پێویستی به‌چاره‌سه‌ر نییه، چونكه ورده ورده ئه‌م هۆرمۆنانه له‌له‌شی ساواكه‌دا نامێنێت.
راستی دووه‌م : به‌ری پێ‌و ده‌ستی منداڵ زۆر سوور ده‌بێت زیاد له ئاسایی، ئه‌مه‌ش سێ هۆكاری هه‌یه:
١. هۆرمۆنی (Estrogen)ی گوێزراوه له‌دایكه‌وه.
٢. به‌رزی رێژه‌ی خوێن.
٣. ته‌نكی پێستی ساوا.
ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ری پێویست نییه.
راستی سێیه‌م: پێست هه‌ڵدان (كاژ فڕێدان) كه به‌هۆی هه‌ڵدانی خانه مردووه‌كانی پێست‌و دروستبوونی پێستی تازه‌و ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها به‌شتنی ئاسایی كۆتایی پێ دێت.
راستی چواره‌م: وه‌رینی قژی منداڵ، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی ٣-٦ مانگ ده‌خایه‌نێت، هیچ مه‌ترسی نییه، قژی ساواكه به‌باشی دروست ده‌بێته‌وه. ته‌نانه‌ت دوو حاڵه‌ت هه‌یه كه پێستی منداڵ پێویستی به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه:
١. فره هه‌ستیاری ناوه‌كی (Atopic Eczema) كه له‌ته‌مه‌نی (٣) مانگی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌ی لیر‌و ئاوساندن‌و خوران‌و زبری، به‌زۆری له‌سه‌ر روومه‌تی ساواكه‌و هه‌روه‌ها له‌شیشی ده‌گرێته‌وه.
٢. فره هه‌ستیاری چه‌وری (Seborrheic Eczema) له مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شێوه‌ی كڕێشێكی ئه‌ستوور له‌بێخی سه‌ری، هه‌روه‌ها زیبكه‌و سوور بوونه‌وه‌و خوراندنیش له‌سه‌ر له‌شی تێبینی ده‌كرێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی:
١. پاكوخاوێنی‌و شتنی منداڵ به‌ئاوو سابوون یان شامپۆی تایبه‌ت به‌منداڵ، ڕۆژانه، زۆر مه‌ترسی تووشبوونی نه‌خۆشی پێست.
٢. كورتكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانی دایبی، واته زوو گۆڕینی، هه‌روه‌ها ماوه‌ی بێ بێچانه‌وه به‌پێی توانا ده‌بێ ڕه‌چاو بكرێ.
٣. گونجاندنی پله‌ی گه‌رمی شوێن‌و جلوبه‌رگ و پێخه‌ف، چونكه پێستی كۆرپه زۆر هه‌ستیاره بۆ گه‌رما و سه‌رما.
٤. وشك ڕاگرتنی ناوك‌و پاكژ كردنی به‌مادده‌ی كحول (Alcohol) و چه‌وركردنی ناو له‌شی.