*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  حەز دەكەی پێستت ناسك و سپی بێت؟
 

حەز دەكەی پێستت ناسك و سپی بێت؟
رێژەیەكی زۆر لە خانمان حەز دەكەن پێستیان بە جوانترین شێوە دەربكەوێت بە تایبەت لەلایەنی سپی بوون و ناسكردنی پێست، چەندین هۆكار هەن كار دەكاتە سەر گۆڕینی رەنگی پێست لەوانە : تیشكی خۆر- سەرما و گەرما – لەگەڵ ئەو نەخۆشییانەی تووشی پێست دەبێت وەك : زیبكە – پەلەی ڕەش، بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو كێشانە بكەین چەندین رێگە هەیە بۆ ئەوەی پێست سپی بكرێت و جوانتریش بێت لە رووی ناسكی و نەرمی 
ئەمەش هەنگاوەكانن:٠ 
٠ئاگاداری ئەو جۆرە كرێمانە بە، ئەوانەی ئەنجامەكانی خراپ دەبێت بۆ سەر پێست، لەگەڵ ئەوەی هەستیاری دروست دەكات
٠ئەم كرێمانەی بۆ پێست سپی كردن بەكاردەهێنرێت كاتییە و بۆ ماوەیەك كاریگەرییەكەی نامێنێت٠
٠دەتوانن لە رێگەی چەند گیراوەیەك پێست سپی بكرێت و لە رێگەی ئەو جۆرە ماددانەی جوانتر و ناسكی بۆ پێستت دابین بكەی ئەو ماددانەش لە رێگەی سرووشتی دەبێت نەوەك لە كەرەستەی ئامادەكراو وەك كرێمی سپی كەری پێست٠
٠(٢) كەوچك شیر بهێنە و لەگەڵ ئاو تێكەڵی بكە بە جۆرێك وەك شلەیەك بێت، بەم شلەیە دەم و چاوت بشۆ بۆ ماوەیەك بووەستە، دواتریش بە ئاوێكی شلەتێن ئەو شوێنە بشۆ ئەوەی شلەیەكەت بۆی بەكارهێنابوو٠
٠هەندێك هەنگوین بهێنە و لەگەڵ شیر تێكەڵی بكە، وەك ئەوەی ببێتە پارچە هەویرێكی تێكەڵ لە هەنگوین و شیر، بەمەش دەكرێت بخرێتە سەر پێست وەك ماسكێكی تایبەت و شەوانە بۆ ماوەی (١٥) خوولەك دابنرێت، دەبێتە هۆی ناسكی و جوانی بۆ پێست، هەوڵبدە هەنگوینەكە زیاتر بێت لە شیرەكە٠
٠سپێنەی هێلكە بهێنە و لەگەڵ هەنگوین، دواتر هەندێك رۆنی زەیتوون بهێنە و تێكەڵیان بكە، ئەمەش گیراوەیەكی بەسوودە بۆ جوانكردن و سپی كردنی پێست، دەكرێت شەوانە بۆ ماوەی (٣٠) خوولەك بەكاریان بهێنیت چ لە رێگەی شووشتنی پێست یان دانانی وەك ماسكێك لەسەر پێست٠

 
 
  emro 45 visitors (55 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol