*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  جوانكاری
 

ره‌نگی شیاو بۆ چاوی تۆ

١-سه‌ره‌تا گرنگه‌ بزانی پیستتان چ ڕه‌نگێکه‌ و ئه‌و ڕه‌نگانه‌ به‌کار بهێنن که‌ له‌ چاو
و پێستی ئێوه‌ دێت . ئایه‌ پێستت سپیه‌ هه‌وڵ بده‌ ڕه‌نگی رۆناك به‌کار بهێنن و دووربن
له‌ ڕه‌نگه‌ تۆخه‌کان .ئه‌گه‌ر ئه‌سمه‌ریشن ئه‌و ڕه‌نگانه‌ به‌کار بهێنن که‌ گه‌شن و زیندوون
له‌ چاوو پیستی تۆ ده‌گونجێت٠ 

2 - ره‌نگی چاوتان

چاو‌ی سه‌و‌ز یان قاوه‌یی کاڵ / ڕه‌نگی سارد ،تۆخ و زیووی

چاوی شین / ڕه‌نگه‌ گه‌رمه‌کان


چاوی قاوه‌یی /  به‌ گشتی هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی لێدێت

چاوی ڕه‌ش / ڕه‌نگی نه‌رم و گه‌ش

به‌گوێره‌ی ئه‌م ره‌نگانه‌ ده‌توانن ره‌نگ هه‌لبژێرن بۆ پشت چاوتان
یان بۆ له‌به‌رکردنی جل و به‌رگ یان بۆ جوانکاری ناو ماڵ بۆ باخچه‌
بۆ هه‌موو شتێک هتد...
بۆ نمونه‌ ره‌نگی چاوتان شینه‌ ره‌نگی مۆر بۆ پشت چاوجوانه‌
ره‌نگی چاوتان قاوه‌یه‌ ره‌نگی شین بۆ پشت چاو جوانه‌ لێی ده‌وه‌شێته‌وه‌.
 










 

ئه‌گه‌ر تۆ یه‌کێکیت له‌و که‌سانه‌ی  به‌ته‌مایت قژت ببڕیتو نازانیت چ جۆره ستایلێکت
لێیه‌ ،ئه‌وه من
چه‌ند زانیاریه‌کم بۆ ئاماده‌ کردۆیت !

 

پێش ئه‌وه‌ی قژت ببڕیت دایمه‌ سێری فۆرمی ده‌موچاوت بکه‌ ، ئه‌وکاته‌ ئه‌زانیت چ
جۆره‌ ستایلێکت لێیه‌ت
.

 

ده‌موچاوت ‌هێلکه‌ییه‌؟

 

ده‌موچاوی هێلکه‌یی زۆر ستایلی جیاوازی لێیه‌ت با بڵین ئه‌مو جۆره‌ ستایلێک: کورت ، وه‌سه‌ت له‌گه‌ڵ درێژ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌کورتی بریت هه‌وڵ بده‌‌ تاله‌کانی قژت له‌ژێر چه‌ناگه‌تا بن ، چونکه‌ ده‌مو چاوت درێژ ده‌کات ،ئه‌مه‌ش لێره‌یا ناشازی دروست ئه‌کات

په‌رچه‌میش دامه‌نێ یاخود با زۆر قژ به سار ده‌موچاوتا نه‌هاتبێتنه‌ خواریێ چونکه‌
ده‌موچاوت زۆر خڕده‌کاته‌وه
.

 

ده‌موچاوت درێژه‌؟

 

ده‌موچاوی درێژ قژی کورتو وه‌سه‌تیان لێیه‌ت.قژی درێژ ده‌موچاوت زیاتر درێژ ترده‌کات.

 

ده‌موچاوت خڕه؟

ده‌مو چاوی خڕ قژێکیان لێیه‌ت له‌ژێر چه‌ناگه‌یانا بێت.ستایلێک هه‌ڵبژێره‌ که‌ تاله‌کانی بۆ
ده‌ره‌وه بن ده‌مو چاوت زۆر جوان ده‌کات
.

قژت زۆر به‌کورتی مه‌بڕه یاخود خڕ ده‌موچاوت زیاتر خڕ ده‌بێته‌وه‌و زه‌ق ده‌بێت.

 

ده‌موچاوت چوار گۆشه‌یه یاخود ره‌ق‌؟

ئه‌م دوو ده‌موچاوه‌ زیاتر قژی لولیان لێیه‌ت ، قژی نه‌زۆر درێژ نه‌ زۆر کورتیش
که‌واته‌ وه‌سه‌ت. به‌ڵام قژی به‌سراویان لێنایه‌ت٠

 هیوادارم سودی لێوه‌ر بگرن.





زانیاری به‌سوود بۆ پێستی جوان و نه‌رم

ئاوی ته‌واو بخۆوه ‌تا پێستێکی ته‌ر و گه‌شه‌دارت هه‌بێت ، هه‌وڵبده‌٢-٣ لیتر ئاو بخۆیته‌وه‌ ڕۆژانه‌.

- هه‌وڵبده‌ زوو زوو ماسی و گۆێز و بادام بخۆێت ، چه‌وری ئه‌وانه‌ زۆر باشتره‌ بۆ پێست
له‌به‌کار هینانی کرێم .

- دوو جار له‌هه‌فته‌دا کیسه‌به‌کار بینه‌ن تا پیسته‌کۆن و چه‌ڵکتان لی ببێته‌وه‌، پێسته‌ پاکه‌که‌تان
باشتر ئۆکسیجین هه‌ڵده‌مژێت و پێستێکی گه‌شتان ده‌بێت .

 

- خواردنه‌وه‌ی ئارکووهولات و کافین زۆر که‌م بکه‌نه‌وه‌ باشتره‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یخۆنه‌وه‌. 

- هه‌وڵ بده‌ن هه‌شت خوله‌ك بنوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌م خه‌وی پێستتان ماندوو نشیان ئه‌دات .  




 

بۆ نه‌مانی په‌ڵه‌ی ره‌ش(بار) له‌سه‌ر پێست که‌ به‌هۆی‌ تیشکی خۆره‌وه‌ دروست ده‌بێت
یان به‌ هۆی زیبکه‌وه‌ له‌کاتی ده‌ست لێدانی جێگاکه‌ی ره‌ش ده‌بێت ده‌توانن به‌م
شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ماسکه‌ی‌ بۆ دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌کان که‌م ببێته‌وه‌ پێسته‌کی
ساف و جوانتان هه‌بيت.


(1)

1.1قه‌یسی (په‌لکه‌که‌ی لێده‌که‌ینه‌وه)‌ووردی ده‌که‌ین.
2.نیو که‌وچك گێزه‌ری له‌ره‌نده‌دراو
3. 1که‌وچکی چا زه‌رده‌چوو
که‌رسته‌کان‌ له‌ناو کاسه‌کی بچووک تێکه‌ڵ ده‌که‌ین
پاشان ده‌م وچاوتان جوان بشۆن 10 ده‌قیقه‌ بوخاری بده‌نه‌ ده‌م و چاوتان
بۆئه‌وه‌ی نه‌رم بێته‌وه‌.پاشان ماسکه‌که‌ی لێبده‌ن 20 ده‌قیقه‌ لێی بگه‌رێن.
پاشان به‌ ئاو بیشۆن .


(2)

1هێلکه‌ی سپیلک،1که‌وچك ئاوی لیمۆ تێکه‌ڵ بکه‌ن به‌ فلچه‌کی بچوک
له‌پێستی ده‌م و چاو ده‌ده‌ین لێی ده‌گه‌رێن تا ووشک ده‌بێت .پاشان
ده‌یشۆێن.هه‌فته‌ی 2جار لێده‌ده‌ین به‌م شێوه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی 10هه‌فته‌.


(3)

نۆکی له‌ ئاو بکه‌ن بۆ رۆژی دوای ئاوه‌که‌ی به‌ لۆکه‌کی به‌پێستی ده‌م وچاو
یان سه‌ر پشتی ده‌ست دابهێنن هه‌فته‌ی 2جار .


(4)

2که‌وچك ته‌ماته‌ی وورد کراو،2که‌وچك ماستی توند تێکه‌ڵ ‌بکه‌ن
له‌ ‌پێستی ده‌م وچاو بده‌ن وه‌کو ماسکه‌ هه‌فته‌ی 2جار .




 
 
  emro 68 visitors (82 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol