سێلیولایت
سێلیولایت چییه؟
سێلیولایت، كۆبونه‌وه‌ی چه‌ورییه له چینه‌كانی پێستدا كه ڕووكه‌شی پێستی له‌ش تێكده‌دات‌و شێوازی (توێكڵی پرته‌قاڵی)pseudo orange ,orange peel ده‌داتێ، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا زیاتر تێبینی ده‌كرێت، زۆربه‌ی كاته‌كان سیلیولایت له ژناندا دهبینرێتو له‌وانه‌ی كێشیان زۆره‌و پێستیان به‌رزو نزمی پێوه دیاره.٠
به‌شه‌كانی له‌ش
كه تووشی سیلیولایت ده‌بێت:
ورگ‌و ران‌و سمت.
هۆكاره‌كانی سیلیولایت:
-هۆرمون.
-دووگیانی‌و منداڵبوون.
-ته‌مه‌ن.
-بۆماوه ( وراپه).
ئه‌مانه ده‌بێته هۆی شلبوونی پێستی لهشو كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌به‌ینی چینه‌كان‌و خانه‌كاندا.
چاره‌سه‌ر:
ئه‌مرۆ خۆشبه‌ختانه ئامێری توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش به‌كارده‌هێنرێت‌و ئه‌نجامه‌كانی زۆر دڵخۆشكهرهیهو جێی ره‌زامه‌ندی‌و ته‌باییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵانێكی زۆره به‌هۆی سێلیولایتهوه جوانی له‌شیان له‌ده‌ستداوه.
- شێوازی توانه‌وه‌ی چه‌وری به سێ قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێ :
1. ئامێری Electrolipolysis بۆ تێكشكاندنی خانه‌كانی چه‌وری له‌و شوێنانه‌دا كه كۆبۆته‌وه.
2. ئامێری LBG بۆ توندكردنهوهو سافكردنی پێستی له‌ش، پاشئه‌وه‌ی چه‌ورییه‌كه ده‌توێته‌وه.
3. ئامێری Vacuum كه په‌ستان به‌رزو نزم ئه‌كاته‌وه، تا هانی چه‌ورییه تواوه‌كه بدات له له‌ش ده‌ربچێ، له‌رێی كۆئه‌ندامی خوێن‌و لیمفه‌وه.
4.وه‌هه‌روه‌ها ده‌توانن بۆنه‌مانی سێلیولایت ئه‌م رێگایه‌ش به‌کاربهێنن.
2که‌وچک سرکه‌ی سپی سێ‌و
3دانه قهرانفیل(مێخه‌ک)
1که‌وچکی شیرنی هه‌نگوین
1په‌رداخ ئاو
ئاماده‌کردنی:ئاوه‌که‌ی ده‌که‌ینه ناوچاپهستهکی(قۆری)ده‌کوڵێنین.
پاشان له سه‌رئاگری لای ده‌ده‌ین که‌رسته‌کانی تری تێکه‌ڵ ده‌که‌ین
لێی ده‌گه‌رێن تا دێته دێم وشڵتێن ده‌بێت.هه‌موو به‌یانیان 1کاتژمێر پێش
نان خواردن ده‌خۆینه‌وه.
|