*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  كوبه‌ی برنج
 


كوبه‌ی برنج


٣کوپ برنج ئه‌شـــۆیته‌وه‌و ده‌یخه‌یته‌ ناو مه‌نجه‌ڵێکه‌وه‌ 

ئاو خوێ و که‌مێک زه‌رده‌ چـــه‌وه‌ی تێده‌که‌یت و ده‌یکوڵێنیت٠ 

تێبینی/ ئه‌بێت ئاوی برنجه‌که‌ که‌مێک زیاتر بێت 

له‌سه‌رو لێنانی برنجی ئاساییه‌وه‌ دوای که‌ کوڵا دای

ده‌نێیت تا سارد ده‌بێته‌وه٠‌پاشــــان به‌ده‌ستت جوان ده‌یشێلیت

پاشان نیو کیلۆ یان یه‌ک کیلۆ گۆشتی قیمه یان سینگی مریشک

به‌ پێی ئاره‌زوو، ١پیازی گه‌وره‌ی ورد کراو ، به‌هارات،گیز

که‌ره‌وز و کشمیش به‌پێی ئاره‌زوو ،خوێ ٠ئه‌مانه‌

هـــه‌مـــوو بۆ سور ده‌که‌یته‌وه‌ به‌یه‌که‌وه‌٠ 
پاشان برنجه‌كه‌ی



به‌قه‌ده‌ر هێلكه‌یه‌ك ده‌برینه‌وه ‌.له‌سه‌رده‌ستمان پان ده‌كه‌ینه‌وه‌٠
 
پاشان كه‌مێك له‌قیمه‌ سوركراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌هێواشی 

قه‌پاتی ده‌كه‌ین .به‌پێی ئاره‌زوو شه‌كلی ده‌ده‌ینێ٠ 



 ده‌توانن خر یان درێژ شه‌كلی بده‌نێ.
که‌ هه‌مـــووی 

ئاماده‌ بــوو دوای له ناو هێلکه‌ وه‌رده‌ده‌ین،پاشان له‌‌ ڕۆنا سوری 

ده‌که‌یته‌وه٠‌ له‌بیرت نه‌چـــێ پێشتر ڕۆنه‌که‌ی جوان بۆ گه‌رم بکه‌ 

له‌هه‌مان کاتدا ڕاسته‌و خۆئه‌م دیو ئه‌و دیوی مه‌که‌ تا هه‌ڵنه‌وه‌شێ 

واته‌ که‌مێک بواسته‌ تا دیوێکی خۆی ئه‌گرێ.پاشان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین٠

 
  emro 8 visitors (26 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=