له‌فه‌ی فلافل
پێویستی یه‌كانی :نۆك, ته‌ڕه‌پیاز، سیر
ته‌ماته، خه‌یار ،بیبه‌ر، خه‌س یا كاهوو
نان یان سه‌مون، خۆێ، به‌هاراتی فلافل، سۆده
دروستكردنی فلافل :دیاره ئێمه لێره‌دا ئاماژه بۆ ڕێژه‌یه‌كی
زۆر ئه‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه ویستتان كه‌م دروست بكه‌ن
ده‌توانن قیاسهكان یه‌ك به یه‌ك كه‌م بكه‌نه‌وه.٠
ئاماده‌كردنی:١كیلۆ نۆك بۆ ماوه‌ی ١٠ سه‌عات ده‌كه‌ینه ئاوه‌وه
پاشان ده‌ری دێنین له ئاوه‌كه وه له مه‌كینه‌ی قیمه ده‌ده‌ین, ئه‌گه‌ر
دووجار لێ ی بده‌یت ئه‌وا فلافلهكه جوانتر و نه‌رم تر ده‌بێت
یه‌ك پارچه‌ی بچوك ته‌ڕه‌پیاز و ٣ دانه سیر ده‌كه‌ینه دۆلكه‌ی
مه‌كینه‌ی شه‌ربه‌ته‌وه وه نیوه‌ی ئه‌كه‌ین له ئاو, پاشان ئه‌یكه‌ین
به شه‌ربه‌ت و ده‌یكه‌ین به‌سه‌ر نۆكهكهدا پاشان كه‌وچكێكی چێشت
له هه‌ریه‌ك له خۆێ وه سۆده وه به‌هاراتی فلافلی تێ ده‌كه‌ین پاشان
به ده‌ست جوان ده‌یشێلین تا هه‌مووی تێكه‌ڵ ده‌بن، نابێت ئه‌وه‌نده
شل بێت كه به ئاسانی نه‌كرێته ڕۆنه‌كه‌وه وه ئه‌وه‌نده‌ش توند بێت
كه به زه‌حمه‌ت بیشێلین پاشان له ناو تاوه‌یه‌ك ڕۆنی بۆ ده‌قرچێنین
وه به كه‌وچكی تایبه‌ت به فلافل دروست كردن، به‌ش به‌شی خڕ
فهلافلهكه ده‌كه‌ینه ڕۆنه‌وه تا هه‌مووی سور دهكهیتهوه٠
:كه‌ره‌سته‌ی زه‌ڵاته‌ی له‌فه‌ی فلاف
ته‌ماته و پیاز و خه‌یار و خه‌س یان كاهوو بیبه‌ر قاژ قاژی
باریك ده‌كه‌ین وه به‌پێ ی حه‌زی خۆمان ده‌یكه‌ینه لهفهكهوه٠
كلیك لهسهرسۆسی فلافل بكه بۆ بینینی٠
|