كفته‌ی برنجی
كه‌رسته‌كان:٨٠٠گرام قیمه‌ی گۆشتی به‌رخ(نیوه‌ی سورده‌كه‌ینه‌وه)
١٥٠گرام برنجی كوڵاو،خوێ،بیبه‌ری ره‌ش
١٥٠گرام كه‌ره یان ڕۆن،٣هێلكه،١په‌رداخ ئارد
١ده‌سك مه‌عده‌نوس (وورد وورد كرا‌و)
دروست كردنی:قیمه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه ناو قاپێكی گه‌وره
برنج و قیمه‌ی سوركراوه و مه‌عده‌نوس و خوێ و بیبه‌ری ره‌شی
له‌سه‌ر ده‌كه‌ین تێكی وه‌رده‌ده‌ین ده‌شێلین. پاشان ئاردی ده‌كه‌ینه
ناو قاپێك.هێلكه‌ش له‌ناو كاسه‌ك ده‌شه‌ڵپێنین.دوای كه‌ره‌كه‌ی
ده‌كه‌ینه ناو تاوه‌كی ده‌كه‌ینه سه‌ر ئاگری.به‌ده‌ستی كوبه‌كان
شه‌كلی ده‌ده‌ینێ یه‌كه‌م جار له‌ناو ئارد وه‌رده‌ده‌ین پاشان
له‌ناو هێلكه وه‌رده‌ده‌ین له‌ناو ڕۆن سور ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ
زه‌ڵاته پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
|