*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  دۆغه‌وا
 

دۆغه‌وا



که‌رسته‌کان: ١کیلۆ بروش، ٨هێلکه‌

١ده‌سک ته‌ره‌پیاز، ١کیلۆ ماست،خوێ

كه‌مێک بیبه‌ری ره‌ش،٣ پیازی ناوه‌ندی ،ڕۆنی زه‌یت



ئاماده‌کردنی:بروشه‌که‌ی له‌ ئاو ده‌که‌ین تا نه‌رم ده‌بێت.پاشان ئاوه‌ زیاده‌که‌ی ده‌رێژین به‌ده‌ست



ده‌یکوشین پاشان ده‌یشێلین ئاماده‌ی ده‌که‌ین ،ئه‌گه‌ر شل بوو ده‌توانن ئاردی بروشی تێ بکه‌ن.

 

له‌ناو تاوه‌کی که‌مێک ڕۆنی زه‌یتی تێ ده‌که‌ین پیازه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین سوری

ده‌که‌ینه‌وه‌ .



پاشان هێلکه‌که‌ی به‌که‌وچک تێک ده‌ده‌ین له‌سه‌ر پیازه‌که‌ی ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ خوێ

و بیبه‌ری ره‌ش سوری ده‌که‌ینه‌وه‌ وه‌ک و قیمه‌. پاشان ساردی ده‌که‌ینه‌وه‌ .له‌لایه‌کی که‌

له‌ناو مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره‌ که‌مێک ڕۆنی زه‌یتی تێده‌که‌ین ده‌ی قرچێنینه‌وه‌.پاشان ماسته‌که‌ی



ده‌که‌ینه‌ ماستاوه‌کی که‌مێک خه‌ست پاشان له‌سه‌ر رۆنه‌که‌ی ده‌که‌ین به‌به‌رده‌وام تێکی ده‌ده‌ین



بۆئه‌وه‌ی ماسته‌که‌ هه‌رنه‌بوزورکێت. پاشان ته‌ره‌پیازه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین تێكێ ده‌ده‌ین

ده‌كوڵێنین .پاشان هه‌ویری بروشه‌که‌ی ده‌که‌ینه‌ ئه‌نگوتک.ده‌ستمان که‌مێک ته‌ر ده‌که‌ین



هه‌ویره‌که‌ی به‌ده‌ست که‌مێک پان ده‌که‌ین ١که‌وچک قیمه‌ی هێلکه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین قه‌پاتی

ده‌که‌ین وه‌کو کفته‌ی. پاشان یه‌ک یه‌ک کفته‌کان ده‌که‌ینه‌ ناو شله‌ی ماستاوه‌که‌ به‌ هێواشی



تێکی ده‌ده‌ین‌ ده‌یکوڵێنین، به‌ڵام قه‌پاغی مه‌نجه‌له‌که‌ی به‌سه‌ر داناده‌ین قه‌پاتی ناکه‌ین بۆ

ئه‌وه‌ی کفته‌کان هه‌ڵ نه‌وه‌شێت .پاشان که‌کوڵا پێشکه‌شی ده‌که‌ین.0

 
 
  emro 139 visitors (167 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol