*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  قبوت
 



قبوت

ئه‌و خواردنه‌ خواردنێكی كوێتیه

كه‌رسته‌كان:

له‌بۆ مه‌ره‌گه‌‌ی:گۆشتی مریشك یان گۆشتی به‌رخ

١په‌تاته‌ی گه‌وره‌ ،١-٢گێزه‌ر،٤حامزی ووشك ،خوێ

بیبه‌ری سه‌وزی درێژ،٢-٣دانه‌ سیر،٢-٣كودی بچوكی ناسك

٣كه‌وچك دۆشاوی ته‌ماته‌ ،٢كوپ ته‌ماته‌ی ووردكراو،ئاو

له‌بۆ هه‌ویر:١كوپ ئاردی سپی،١كوپ ئاردی ره‌ش

خوێ،ئاو،كه‌مێك بیبه‌ری ره‌ش و كاری

له‌بۆ ناوی كفته‌كه‌:نۆكی كوڵاو،١پیازی گه‌وره‌

خوێ ،كه‌مێك كه‌ره‌(زبده‌)،به‌هارات

ئاماده‌كردنی:یه‌كه‌م جار سیرو گۆشته‌كه‌ی كه‌مێك سور

ده‌كه‌ینه‌وه‌ پاشان په‌تاته‌و كودی و گێزه‌ر و ناوی حامزه‌كه‌ی

له‌سه‌رده‌كه‌ین كه‌مێكی تر به‌یه‌كه‌وه‌ سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌ پاشان

ته‌ماته‌ وخوێ و به‌هاراتی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆ ئاخیر جار

بیبه‌رسه‌وزو دۆشاوی ته‌ماته‌ و ئاوی‌ گه‌رمی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین



ده‌كوڵێنین.له‌لایه‌كی كه‌ هه‌ویره‌كه‌ی ده‌شێلین نیو كاتژمێر



لێی ده‌گه‌رێن.پاشان ده‌كه‌ینه‌ ئه‌نگوتكی پچوگ .له‌بۆ ناوه‌وه‌ی



نۆكی سپی ده‌كه‌ین له‌ناوه‌ند ده‌كه‌ینه‌ دوو پارچه‌ پاشان له‌ناو

تاوه‌كی پیازی وورد ده‌كه‌ین كه‌مێك بێ رۆن سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌.

پاشان كه‌مێك زبده‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین نۆكه‌كه‌شی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین

سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌ ،خوێ و به‌هاراتی به‌سه‌ر داده‌كه‌ین ئاماده‌ی



ده‌كه‌ین.پاشان به‌ده‌ست هه‌ویره‌كه‌ی كه‌مێك پان ده‌كه‌ین كه‌رسته‌



سوركراوه‌كه‌ی كه‌مێك له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و قه‌پاتی ده‌كه‌ین .به‌م



شێوه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ته‌واو بوو ده‌كه‌ینه‌ ناو مه‌ره‌گه‌كه‌ی و



سه‌ری
به‌ قه‌پاغ قه‌پات ناكه‌ین ده‌كوڵێنین. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌و‌ه‌شێت.

عافیه‌تان بێت.

 
 
  emro 130 visitors (154 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol