*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  پاقڵاوه ی بامیه‌‌
 



پاقڵاوه ی بامیه‌

که‌رسته‌کان:٢په‌رداخ ونیو ئارد،٣په‌رداخ ئاو

١که‌وچک  (سمید). به‌تورکی (ئیرمکی) پێ ده‌ڵێن

١که‌وچک نیشاسته‌،٥هێلکه‌ی گه‌وره‌،١٠٠گرام زبده‌‌

له‌بۆشیله‌ : ٥په‌رداخ شه‌کر،٣په‌رداخ ئاو

١که‌وچك ئاوی لیمۆ یان نیو که‌وچکی چا که‌متر لێمه‌ندوزی

ئاماده‌کردنی:یه‌که‌م جار شیله‌که‌ی ده‌کوڵێنین.٥ده‌قیقه‌ی مابێت بۆکوڵان 

ئاوی لیمۆکه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین.پاشان ساردی ده‌که‌ینه‌وه‌.
پاشان مه‌نجه‌له‌کی 

ده‌که‌ینه‌ سه‌رئاگری ٣په‌رداخ ئاوی گه‌رمی له‌سه‌رده‌که‌ین
.پاشان زبده‌‌ و 

نیو که‌وچکی چا خوێی له‌سه‌ر ده‌که‌ین
تێکی ده‌ده‌ین تا ده‌تاوێته‌وه‌.پاشان ئارد 

ونیشاسته‌ و سمید 
تێکه‌ڵ یه‌کتری ده‌که‌ین وهێواش هێواش به‌ 

که‌وچک ده‌که‌ینه‌
ناو ئاوه‌ گه‌رمه‌که ‌، به‌ڵام ده‌بێت ئاگره‌که‌ی کز بێت. 



٥ده‌قیقه‌ له‌سه‌ر ئاگر
به‌به‌رده‌وام تێكی ده‌ده‌ین ده‌کوڵێنین.پاشان هه‌ویره‌که‌ی 

سارد ده‌که‌ینه‌وه‌. که‌ سارد بۆوه‌
 هێلکه‌کانی یه‌ک یه‌ک له‌سه‌ر ده‌که‌ین.تێكی 

ده‌ده‌ین به‌ که‌وچك یان
به‌ده‌ست هه‌ویره‌که‌ی به‌ هێلکه‌که‌ شل ده‌که‌ینه‌وه‌. 

پاشان هه‌ویره‌که‌ی
که‌م که‌م ده‌که‌ینه‌ ناو قالبی په‌مپی پاقڵاوه‌ی یان قالبی 



کرێمی کێک .
پاشان شه‌كلی درێژ و بچووک یان بازنه‌ی ده‌ده‌ینێ له‌ ناو 



ڕۆنه‌کی
زۆر سور ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ڵام رۆنه‌که‌ زۆر گه‌رم نه‌بێت

چونکه‌ جوان سور نابێته‌وه‌ .پاشان له‌ ‌ناو شیله‌ی سارد وه‌رده‌ده‌ین،



نابێت شیله‌که‌ گه‌رم بێت .پاشان پێشكه‌شی ده‌که‌ین.

 
 
  emro 107 visitors (129 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol