پاقڵاوه‌ی گوڵ
که‌رسته‌کان:١په‌رداخ ماست (زۆر خه‌ست نه‌بێت).
١په‌رداخ ڕۆنی زه‌یت،١په‌رداخ ئاردی ساوار(سمید).
٢/١پاکه‌ت که‌ره ١٢٥گرام یان مارگارین.٤پاکه‌ت ڤانیله.
١پاکه‌ت پیکم پاوده‌ر.ره‌نگی سور و سه‌وز.
١هێلکه.که‌مێک خوێ به‌سه‌ری په‌نجه.چه‌ندی بوێت ئارد.
له‌بۆ شیله:٣په‌رداخ شه‌کر.٢په‌رداخ ونیو ئاو.ئاوی نیو لیمۆ .شیله‌که‌ی
ده‌کوڵێنین ٥ده‌قیقه‌ی مابێت بۆ کوڵان ئاوی لیمۆکه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین
که‌مێكی تر ده‌کوڵێنین پاشان لێی ده‌گه‌رێن تا شڵتێن ده‌بێت.
ئاماده‌کردنی:ئارد و ره‌نگه‌که‌ی جیا ده‌که‌ینه‌وه که‌رسته‌کانی ترهه‌مووی
تێکه‌ڵی یه‌کتری ده‌که‌ین له ناو کاسه‌کی گه‌وره .پاشان هێواش هێواش
ئاردی له‌سه‌ر ده‌که‌ین ده‌شێلین. هه‌ویره‌که نه‌رم بێت وه‌کو ناو له‌پی
ده‌ست وه‌کو هه‌ویری کولیچه.پاشان که‌مێک له هه‌ویره‌که‌ی جیا ده‌که‌ینه‌وه
سه‌وزی ده‌که‌ین به‌ره‌نگ له‌بۆ په‌لکه‌کان.هه‌ویره‌که‌ی تریش ره‌نگی سوری
له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ ده‌که‌ین. ده‌شێلین ئاماده‌ی ده‌که‌ین.ده‌توانن ره‌نگی تێ نه‌که‌ن
ساده بێت به‌پێی ئاره‌زوو.پاشان هه‌ویره‌که‌ی به تیرۆگێک پان ده‌که‌ینه‌وه،نه
ته‌نک بێت نه ئه‌ستور بێت.پاشان به‌پیاڵه‌کی هه‌ویره‌که‌ی ده‌برینه‌وه وه‌کو
ئه‌م وێنه‌یه .پاشان ٣یان٥ پارچه هه‌ویره براوه‌که‌ی لایه‌کی بکه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی
تریان به‌درێژی داده‌نێن.ده‌توانن گوێز یان فندق ،باده‌م ،فستقیشی له‌سه‌ر
دابنێن .پاشان لولی ده‌ده‌ین به‌ده‌ست ناوندی هه‌ویره‌که که‌م ده‌کوشین
به‌چه‌قۆیه‌ک له ناوه‌ند ده‌که‌ینه ٢پارچه. پاشان له‌سه‌ر سنیه‌کی فرنی
چه‌ورکراو داده‌نێین،به‌ڵام به‌ینیان هه‌بێت .هه‌ویره سه‌وزه‌که‌ش شه‌کلی
په‌لکی ده‌ده‌ینێ پاشان له‌به‌ینی گوله‌کان داده‌نێن،به‌ڵام به‌ینیان هه‌بێت.پاشان
ده‌که‌ینه ناو فرنیه‌کی گه‌رمی ناوه‌ندی ٢٠ـ٢٥ ده‌قیقه ده‌برژێنین،به‌ڵام جار
جار سه‌یری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆر نه‌برژێت ره‌نگه‌که‌ی نه‌روات.پاشان
له‌ناو فرنی ده‌رده‌که‌ین به‌گه‌رمی شیله‌ی شڵتێنی به‌سه‌ر داده‌که‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی
باش شیله‌که‌ی هه‌ڵبمژێت به هێواشی ده‌توانن گوڵه‌کان وه‌ربگێرن بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌ری گوڵه‌که‌ش شیله هه‌لبمژێت.پاشان ده‌توانن گوێزی هاراو یان فندق
یان فستی هاراوی به‌سه‌ر دابکه‌ن به‌پێی ئاره‌زوو.پێشکه‌شی بکه‌ن.