*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  ره‌ڤانی به‌ پۆرته‌قال
 



ره‌ڤانی به‌ پۆرته‌قال

كه‌رسته‌كان:١په‌رداخ و نیو ئارد،٣هێلكه‌

١په‌رداخ شه‌كر،١په‌رداخ ئاردی ساوار

ئاوی١پۆرته‌قال،ره‌نده‌ی په‌لكی ١پۆرته‌قال

٢كه‌وچك ماست،٣كه‌وچك رۆنی زه‌یت

١پاكه‌ت ڤانیله‌،٤/٣پاكه‌ت پیكم پاوده‌ر



له‌بۆ شیله‌ی:٣په‌رداخ شه‌كر،٣په‌رداخ ونیو ئاو

ئاوی نیو لیمۆنی .شیله‌كه‌ی ده‌كوڵێنین به‌ڵام زۆر توند

نه‌بێت كه‌مێك شل بێت پاشان ساردی ده‌كه‌ینه‌وه‌.



دروستكردنی:له‌ناو كاسه‌كی گه‌وره‌ شه‌كرو هێلكه‌ و ئاوی

پۆرته‌قالی و ماستی به‌ مه‌كینه‌ی میكساری تێكده‌ده‌ین تا شه‌كره‌كه‌



ده‌تاوێته‌وه‌. پاشان رۆن و ره‌نده‌ی په‌لكی پۆرته‌قالی له‌سه‌رده‌كه‌ین 




تێكی ده‌ده‌ین.پاشان له‌ ناو كاسه‌كی ناوه‌ندی ئارد و ئاردی ساوار



و پیكم پاوده‌رو ڤانیله‌ی تێكه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ین.هێواش هێواش

له‌سه‌ر گیراوه‌ی هێلكه‌و شه‌كره‌كه‌ی ده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین به‌ كه‌وچك.



پاشان كاسه‌كی گه‌وره‌ی خر یان لاكێشه‌ ده‌هێنین چه‌وری ده‌كه‌ین.



هه‌ویری ره‌ڤانیه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.پاشان ده‌كه‌ینه‌ ناو فرنی١٦٥-١٧٠



ده‌ره‌جه‌ ده‌برژێنین ٢٥-٣٠ده‌قیقه‌ پاشان كه‌ برژا له‌ناو فرنی ده‌ری
ده‌كه‌ین.

به‌ چه‌تاڵێك كون كونی ده‌كه‌ین وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌.پاشان شیله‌ی



ساردی هێواش هێواش به‌‌سه‌ر داده‌كه‌ین. پاشان ده‌توانن سه‌ری به‌

فستقی هاراو ،گوێز،فندق،گوێزی هیندی. برازێنه‌وه‌ و پێشكه‌شی بكه‌ن.

تێبینی:ئارده‌ ساوار(به‌عه‌ره‌بی سمید،به‌توركی ئیرمیك،به‌ئه‌ڵمانی گریس)

پێ ده‌ڵێن، بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ نازانن ئارده‌ ساوار چی یه‌.

 
 
  emro 138 visitors (165 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol