*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  پاقڵاوه‌ی ماڵ
 

پاقڵاوه‌ی ماڵ
پاقڵاوه‌ی ماڵ

که‌رسته‌کان:له‌بۆ هه‌ویر:١په‌رداخ ڕۆنی زه‌یت

١په‌رداخ ماست،٣هێلکه‌،١پاکه‌ت پیکم پاوده‌ر

١پاکه‌ت ڤانیله‌،١که‌وچکی شیرینی خوێ

چه‌ندی بوێت ئارد

له‌بۆ ناوی:١کیلۆ گوێزی وورد

له‌بۆ سه‌ری:٢پاکه‌ت(٥٠٠)غرام مارگه‌رین یان زبده‌

له‌بۆ شیله‌ی:١کیلۆ و نیو شه‌کر ،ئاو (به‌قه‌ده‌ر ٢ په‌نجه‌

زیاتر ئاوی له‌سه‌ر شه‌کره‌که‌ بکه‌ن پاشان بیکوڵێنین)

دروست کردنی:که‌رسته‌ی هه‌ویره‌که‌ی تێکه‌ل یه‌کتری ده‌که‌ین

ده‌‌یشێلین. هه‌ویره‌که‌ نه‌رم بێت وه‌ک و ناو له‌پی ده‌ست.

پاشان هه‌ویره‌که‌ی به‌قه‌ده‌ر گوێزێک که‌مێک گه‌وره‌تر ده‌برینه‌وه‌

نزیکه‌ی٥٠ـ٧٠دانه‌ ئه‌نگوتکی لێ ده‌ر ده‌چێت.



هه‌ر ئه‌نگوتکه‌کی نیشاسته‌ی به‌سه‌ر دا‌ده‌که‌ین به‌ تیرۆگی

به‌قه‌ده‌ر فه‌خوریه‌کی په‌ل پانی ده‌که‌ینه‌وه‌.پاشان دووباره‌

دووه‌م ئه‌نگوتکیش به‌هه‌مان شێوه‌ پان ده‌که‌ینه‌وه‌ دوای له‌سه‌ر

هه‌ویره‌که‌ی تر داده‌نێن قات قات ١٠ئه‌نگوتک به‌م شێوه‌یه‌

له‌سه‌ر یه‌کتری داده‌نێنین له‌به‌ینی هه‌ویره‌ پان کراوه‌کان

نیشاسته‌ی به‌ سه‌ریان داده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یه‌کتری

وه‌نه‌نوسێت.
 

پاشان ١٠ هه‌ویره‌که‌ی پان کراوه‌که‌ی به‌ یه‌ک جار

به‌ تیرۆگیک پان ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌قه‌ده‌ر قالبێکی سینی فرنی

پاشان له‌سه‌ر سینی فرنی یه‌که‌ی داده‌نێنین به‌ چه‌قۆیه‌ک

زیاده‌ی چوارده‌وره‌‌ی هه‌ویری نانه‌کان ده‌برینه‌وه‌ ده‌توانن

زیاده‌کان له‌سه‌ر نانه‌کان دابنێن فرێی نه‌ده‌ن .



قاتی یه‌که‌م گوێزی به‌سه‌ر داپه‌رت ده‌که‌ین.



به‌ هه‌مان شێوه‌ ٦٠ئه‌نگوتکه‌کان ١٠دانه‌ ١٠ دانه‌

پان ده‌که‌ینه‌وه‌ گوێزیان به‌سه‌ر دا په‌رت ده‌که‌ین.

ئاخیر قات ١٠ دانه‌که‌ی تر له‌سه‌ری داده‌نێن چوارده‌وره‌که‌ی

به‌جوانی ده‌برینه‌وه‌ پاشان وه‌ک و پاقڵاوه‌ ده‌برینه‌وه‌.

پاشان زبده‌که‌ی ده‌تاوێنینه‌وه‌ به‌ که‌وچکێک به‌سه‌ری

داده‌که‌ین .١٧٠ده‌ره‌جه‌ ده‌برژێنین .کابرژا پاشان

شیله‌ی ساردی به‌سه‌ر داده‌که‌ین. ئاگاداربن شیله‌که‌

ده‌بێت سارد بێت گه‌رم نه‌بێت.


 
 
  emro 120 visitors (143 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol