*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  دۆڵمه‌ی قه‌دایف
 



دۆڵمه‌ی‌ قه‌دایف

که‌رسته‌کان:٢٥٠گرام ته‌ل قه‌دایف (شعریه‌ی قه‌دایف)،٥هێلکه‌

٣٠٠گرام گوێز،٢که‌وچک شه‌کر،نیوپیاڵه‌ی چای ئاو

له‌بۆ شیله‌:٢په‌رداخ ونیو شه‌کر،٢په‌رداخ ئاو، ئاوی نیو لیمۆن.

له‌بۆ سورکردنه‌وه‌:
ڕۆنه‌کی زۆر

دروست کردنی:گوێزه‌که‌ی وورد ده‌که‌ین ٢که‌وچک شه‌کره‌که‌ی له‌گه‌ڵ

دۆڵمه‌ قه‌دایف

تێکه‌ڵ ده‌که‌ین پاشان ١ناو ده‌ست ته‌ل قه‌دایفی ده‌که‌ینه‌ ناو ده‌ستمان یان له‌سه‌ر 



مێزه‌کی ١که‌وچك گوێزه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین وه‌ک و دۆڵمه‌ی په‌لکه‌ مێو

ده‌یپێچینه‌وه‌ پاشان هێلکه‌ و ئاوی تێکه‌ل ده‌که‌ین به‌ چه‌تالێک ده‌یشڵپێنین

دۆڵمه‌ قه‌دایفی له‌ناو ‌هێلکه‌که‌ وه‌رده‌ده‌ین له‌ناو ڕۆن سوری ده‌که‌ینه‌وه‌.

پاشان ده‌که‌ینه‌ ناو شیله‌ی سارد تێکی وه‌رده‌ده‌ین ئه‌وانی تریش به‌ 

هه‌مان شێوه‌
دوای ده‌که‌ینه‌ سه‌ر فه‌خوری پێشکه‌شی ده‌که‌ین.

تێبینی: بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نازانن ته‌ڵ قه‌دایف(شعریه‌ی قه‌دایف)  

له‌ كوێ ده‌فرۆشرێت .بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌توانن 

له‌ به‌قالی تورك ده‌ستان بكه‌وێت ،ئه‌وانه‌ی له‌كوردستانیشن له‌و 

جێگایانه‌ی پاقلاوه‌ دروست ده‌كه‌ن و ده‌فرۆشن.

 
 
  emro 126 visitors (150 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol