شێخ مه‌حشی
كه‌رسته‌كان:(٥ -٦) کودی بچوك یان باینجان به‌پێی ئاره‌زوو
خوێ , گۆشتی قیمه، پیازێك ،ده‌سكێك كه‌ره‌ووز ،دۆشاوی ته‌ماته
بیبه‌ری ڕه‌ش, كه‌مێك كشمیش و بادام
ئاماده‌كردنی : کودیه‌که‌ی جوان هه‌ڵ ئه‌كۆڵی, واته ناوه‌كه‌ی
ده‌ر دێنیت٠ پاشان كه‌مێك خوێ بكه به‌ناویانه‌وه و كه‌مێك
له ڕۆندا سوری ئه‌كه‌یته‌وه٠ ئینجا قیمه بۆ ناو کودیه‌که
حازر ئه‌كه‌یت به م شێوه‌یه:٠
له تاوه‌یه‌ك دا كه‌مێك ڕۆن بقرچێنه پاشان پیازێك وورد
بكه‌و له‌ناوی دا سوری بكه‌ره‌وه پاشان قیمه‌كه‌ی تێ بكه‌و
ئه‌ویش سور بكه‌ره‌وه, وه خوێ له‌م كاته‌دا به قیمه‌كه‌وه بكه
پێش ئه‌وه‌ی قیمه‌كه ته‌واو سور بێته‌وه نیوه‌ی ده‌سكه
كه‌ره‌ووزه‌كه وورد بكه‌و له‌گه‌ڵ پیازو قیمه‌كه سوری
بكه‌ره‌وه, پاشان بادام و كشمیش تێ بكه و به قیاسی
سه‌ره كه‌وچكێكی چا بیبه‌ری ڕه‌شی پێوه‌كه. كه ته‌واو
ئاماده‌ت كرد ئینجا یه‌ك یه‌ك ناو کودیه‌که لێ پڕ بكه٠
بۆ شله‌كه‌ی :پیاز، ناوی کودیه‌که، دۆشاوی ته‌ماته
كه‌ره‌ووز، بیبه‌ری ڕه‌ش٠
ئاماده‌كردنی :كه‌مێك ڕۆن بكه مه‌نجه‌ڵێكه‌وه, نیوه‌ی
پیازێكی تیا سور بكه‌ره‌وه, ناوی کودیه‌که كه هه‌ڵت
كۆڵی بوو, ووردی بكه‌و سوری كه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ پیازوو
ڕۆنه‌كه, كه‌مێك كه‌ره‌وز و خوێ و بیبه‌ری ڕه‌شی تێ بكه.
پاشان كه‌وچكێك دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێبكه .پاشان ٢ په‌رداخ
ئاوی كوڵاو یان كه‌متری تێكه, جوان تێكی بده تا شته‌كان
تێكه‌ڵ ببن و دۆشاوه‌كه‌ش بڵاو ببێته‌وه, پاشان سه‌ری
به ده‌رزی و دا‌و ده‌دورینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رنه‌وه‌شێت.پاشان
ده‌خه‌ینه ناو شله‌كه‌وه پاشان له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند دایده‌نێین دهكوڵێنین٠
|