*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  دۆڵمه‌ی تێكه‌ڵاو
 



دۆڵمه‌ی تێكه‌ڵاو‌


پێویستیه‌كانی: ١كیلۆ گۆشتی چه‌ور به‌ ئێسكه‌وه‌ 

٢كوپ برنج، ٦ ده‌نكه‌ سیر، ٣ كه‌وچكی خواردن ڕۆن
 
خوێ، لیمۆن توزی، به‌هارات، دۆشاوی ته‌ماته‌ 

یه‌كێك له‌م سه‌وزه‌یانه‌ به‌پێی ئاره‌زوو كه‌ره‌وز 

مه‌عده‌نوس، نه‌عناع، پیاز٠

هه‌روه‌ها ئه‌م شتانه‌شی پێویسته‌: ٣باینجانی بچوك 

٣سه‌لكه‌ پیاز، ٣ بیبه‌ری سه‌وز، ٣  ته‌ماته‌، ٣ كوله‌گه‌
 
وه‌ به‌پێی پێویست و ئاره‌زوو گه‌ڵامێو یان سڵق یان سپێناخ
 
كه‌له‌رم،به‌كار ده‌هێنرێت٠

ئاماده‌كردنی:١- برنجه‌كه‌ پاك ده‌كرێت و ده‌شۆردرێته‌وه‌و 

هه‌ر له‌ناو ئاو ده‌مێنێته‌وه‌ تاكو كاتی به‌كارهێنانی٠

٢- گۆشته‌كه‌: نه‌رمه‌ و چه‌ورییه‌كانی له‌ ئێسكه‌كه‌ جیا 

ده‌كرێته‌وه‌و وورد ده‌جنرێ وه‌ ئێسكه‌كانیش به‌جیا  

ده‌شۆردرێته‌وه‌و تۆزێ خوێی پێوه‌ ده‌كرێت٠ 

٣- ته‌ماته‌، باینجان، كوله‌گه‌، پیاز، هه‌ڵده‌كۆڵرێن و به‌رگی 

ناوه‌وه‌یان وورد ده‌جنرێ، وه‌له‌گه‌ڵ كه‌ره‌وز و سیر تێكه‌ڵاو 

ده‌كرێن، هه‌روه‌ها خوێ و به‌هاراتیشی پێوه‌ ده‌كرێت، وه‌ 

نیوه‌ی ڕۆنه‌كه‌ش ده‌كرێته‌ سه‌ر هه‌موویان٠

٤- قیمه‌كه‌ (گۆشته‌ جنراوه‌كه‌) پاش سوركه‌ردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 

برنجه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێن به‌ كه‌ره‌سته‌كه‌ی خاڵی ٣ باسمان 

كردووه‌ و به‌م شێوه‌یه تێكه‌ڵه‌یه‌كی لێ دروست ده‌بێت٠



٥- به‌رگی هه‌ڵكه‌ندراوی (پیاز، باینجان و كوله‌گه‌كه‌) هه‌موویان 

به‌ خوێ ده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی ٣٠ ده‌قه‌ و پاشان ده‌شۆردرێنه‌وه٠

٦- گه‌ڵاكه‌ (هه‌ر جۆرێك بێت)، پاك ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر 

گه‌ڵاكان ڕه‌ق بوون (وه‌كو كه‌له‌رم و سڵق) ده‌خرێنه‌ ناو 

ئاوی كوڵاوه‌وه‌ هه‌تا نه‌رم ببنه‌وه‌ پاشان له‌ئاوه‌ گه‌رمه‌كه‌ 

جیا ده‌كرێنه‌وه‌٠

٧- تێكه‌ڵه‌كه‌ دێنی و تۆزه‌ تۆزه‌ به‌ ده‌ست یان به‌ كه‌وچك 

هه‌موو باینجان و كوله‌گه‌ و پیاز و ته‌ماته‌ هه‌ڵكۆڵراوه‌كانی لێ پڕ 

ده‌كه‌یت به‌مه‌رجێك كه‌می تێ بكرێت نه‌وه‌ك هه‌ڵبچێت له‌كاتی 

پێگه‌شتنی وه‌ هه‌روه‌ها گه‌ڵاكان (سڵق یان هه‌رچی بێت) بڕێكی 

كه‌م له‌ تێكه‌ڵه‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ری و ده‌پێچرێته‌وه‌
٠

٨- له‌گه‌ڵ پێچانه‌وه‌و پڕكردنی باینجان و پیاز و كوله‌گه‌ و

سڵقه‌كه‌ ...  چین چین داده‌نرێن.یه‌كه‌م چین باشتر وایه‌ ڕیزێ

سڵق بێت له‌ژێره‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه‌ پاشان ڕیزێ له‌ باینجان و

كوله‌گه‌و پیازه‌كه‌ داده‌نرێت، به‌م شێوه‌یه‌ چین چین له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌

داده‌نرێت تا هه‌موو ئاماده‌ ده‌كرێت وه‌ ته‌ماته‌كه‌ له‌ به‌شی

سه‌ره‌وه‌ی داده‌نرێت نه‌وه‌ك هه‌ڵبوه‌شێت٠

یان ده‌توانن فه‌خوریه‌كی په‌ڵ یان به‌ردی دۆڵمه‌ی له‌سه‌ر دابنێن٠




٩- پاشان ئاوی كوڵاو ده‌كه‌یته‌ سه‌ریان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك

ده‌رنه‌كه‌وێت له‌سه‌رووی كه‌ره‌سته‌كانه‌وه‌ و سه‌ری مه‌نجه‌ڵه‌كه‌

ده‌نێیته‌وه‌ و ده‌یخه‌یته‌ سه‌ر ئاگرێكی مام ناوه‌ندی تا دێته‌ كوڵ٠
 
پاشان ئاگری بۆ كز ده‌كه‌یت تا ده‌م ده‌كێشێت٠

تێبینی :ده‌توانرێت پاقله‌ی ته‌ڕ له‌چینی خواره‌وه‌ ڕابخرێت

گه‌ر به‌ (گه‌ڵامێو) ئاماده‌كرابوو، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت گۆشت و

ئێسكیش دابنرێت له‌به‌شی ژێره‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵه‌كه٠

 
 
  emro 32 visitors (41 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol