دۆڵمه به په‌لكی ووشك كراوه
ئه‌م دۆڵمه‌یه،دۆڵمهیهكی غازی عهنتهبی كوردستانی توركیایه
كه‌رسته‌كان:په‌لكی ووشك كرا‌و وه‌كو (بیبه‌ری سور،بیبه‌ری
سه‌وز، كودی،باینجان) ،په‌ڵكی مێو له ناو ئاوی به‌خوێ
له‌بۆ ناوی:٣پهرداخ برنجی خر،٢پیاز
٢كهوچكی شیرینی خوێ،٢كهوچك دۆشاوی بیبه‌ر
٢كهوچك دۆشاوی ته‌ماته،١كهوچكی چا بیبه‌ری ره‌ش
١كهوچكی شیرینی پول بیبه‌ری سور،٥كهوچك ڕۆنی زه‌یتون
١كه‌وچك تۆز سماق ،١كه‌وچك پونگی ووشك كراوه
دروستكردنی:په‌لكی دۆڵمهكهی له‌ناو ئاوی گه‌رم كه‌مێك ده‌كوڵێنین.
پاشان دهیپارزنین.كه‌رسته‌كانی ناوی تێكه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ین.
پاشان بهكهوچكێك كه‌م كه‌م ده‌كه‌ینه ناو په‌لكه‌كان. له‌بنی مه‌نجه‌ڵه‌كه
باینجانی قاش قاش داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی دۆڵمه كه به‌بنی وهنهنوسێت.
پاشان دۆڵمهكان به‌جوانی له‌ناو داده‌نێن .هه‌تا نیوه‌ی مهنجهلهكهی
ئاوی گه‌رمی تێده‌كه‌ین و سۆسی بۆ ئاماده‌ده‌كه‌ین:٢كهوچك
دۆشاوی ته‌ماته،كه‌مێك ئاو،خوێ،كه‌مێك روبی هه‌نار،ئه‌م كه‌رستانه
بهكهوچكێك تێك ده‌ده‌ین له‌سه‌ر دۆڵمهكهی ده‌كه‌ین.پاشان له‌سه‌ر
ئاگرهكی كز ده‌كوڵێنین.
تێبینی:ده‌توانن قیمه‌ی گۆشتیشی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكه‌ن به‌پێی ئاره‌زوو
-ده‌بێت په‌لكی مێوه‌كه كه‌مێك بكوڵێنن چونكه زۆر سوێره.
|