دۆڵمه‌ی سڵق
له‌سه‌ره‌تا ده‌توانن به‌پێی ئاره‌زوو كه‌رسته‌كان تێ بكه‌ن یان
ده‌توانن به‌ته‌نیا به په‌لكی سلق دۆڵمه‌كه‌ی لێ بنێن به ئاره‌زوی خۆتان٠
كه‌رسته‌كان: ٢ ده‌سك سڵق ،٣په‌رداخ برنج،٣ په‌رداخ ئاو
ده‌سکێك که‌ره‌وز،٣ پیاز، ٢ باینجان، ٢ کوله‌که، نیوکیلۆ
گۆشتی حه‌یوان ده‌كه‌ینه قیمه، نیو مریشك، په‌تاته به گوێره‌ی
ئاره‌زووی خۆت خوێ، ١ که‌وچكی چا لیمه‌ندۆزی، دۆشاوی
ته‌ماته، ٢ بیبه‌ری شیرین،٢ته‌ماته، داوده‌رمان، ٢٠٠گرام پاقله
تێبینی سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر حه‌زت کرد پاقله‌ی تێبکه‌ی ئه‌وا له پێشدا پاقله‌که
تۆزێك ده‌کوڵێنین تا زه‌رد ئه‌بێت. به‌ڵام زۆر نا. دواتر له بنی مه‌نجه‌ڵه‌که‌دا
دایده‌نێین، به‌ڵام ئه‌وه بزانه ئه‌گه‌ر پاقله‌که پاقله‌ی وشك بوو ده‌بێت
پێشتر له ئاودا داتنابێت تا بخوسێت و نه‌رم ببێت٠
چۆنێتی ئاماده‌کردن و پێچانه‌وه‌ی:٠
سه‌ره‌تا سڵقه‌که پاكده‌که‌ین و ده‌یشۆینه‌وه و دایده‌نێین تا که‌ره‌سته‌کانی
دیکه‌ش ئاماده دهکهین٠برنجهکه ئه‌شۆینه‌وه و ئه‌یکه‌ین به سوزگییه‌کدا
دایده‌نێین تا که‌ره‌سته‌کانی دیکه ئاماده دهکهین٠کهرهوزهکه ئه‌جنین
له پاشان پیازه‌که‌ش به وردی ئهجنین٠کولهکهو په‌تاته‌که‌ش پاکده‌که‌ین
و ناوه‌کانیان هه‌ڵده‌کۆڵین و ناوه‌که‌ی به‌کاردێنین بۆ ناو برنجه‌که بۆ
ئه‌وه‌ی تامه‌که‌ی خۆشتربێت. پاشان مریشکه‌که به جوانی ئه‌شۆینه‌وه
و ئه‌یکه‌ین به سوزگییه‌کدا تا ئاوی پێوه نه‌مێنێت .دواتر ڕۆنی
بۆ ده‌قرچێنین و گۆشتی مریشكه‌كه سورئه‌که‌ینه‌وه دواتر هه‌ر له
ناو ئه‌و ڕۆنه‌دا باینجان و کوله‌که و په‌تاته‌که‌ش تۆزێك سور ده‌که‌ینه‌وه
ده‌ریان ئه‌هێنین و له ناو قاپێکدا دایان ده‌نێین.ئێستا برنجه‌که ئه‌هێنین و
خۆێ و لیمه‌ندۆزی وداوده‌رمان و دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێده‌که‌ین وه دواتر پیازه
جنراوه‌که له ڕۆندا سورده‌که‌ینه‌وه پاشان که‌ره‌وز و ناوی باینجان
وکوله‌که‌که‌ش سورئه‌که‌ینه‌وه و ئه‌یکه‌ینه ناو برنجه‌که له‌گه‌ڵ قیمه‌ی
گۆشته‌كه.ئێستا هه‌مووی ئاماده‌یه و ده‌ست ده‌که‌ین به پێچانه‌وه سه‌ره‌تا
پاقله‌که ئه‌هێنین له بنی مه‌نجه‌له‌كه دایده‌نێین. له پاشان لاسقی سڵقه‌که‌ش
له سه‌ر پاقله‌که دادانێین وه تۆزێك ترش ده‌که‌ین به ساریا، وه دواتر
ده‌ست ده‌که‌ین به پێچانه‌وه‌ی سڵقه‌که. هه‌تا پاقله‌که داده‌پۆشین. پاشا
گۆشتی مریشكی داده‌نێین٠ وه دیسان به‌رده‌وام ده‌بین له‌پێچانه‌وه‌ی
سڵقه‌که، هه‌روه‌ها کوله‌که و باینجان و بیبه‌ره‌که پڕ ده‌که‌ین له برنج و
به ڕیز دایده‌نێین. دیسان چینێكی دیکه سڵق ده‌پێچینه‌وه. دواتر ته‌ماته
پڕبرنجه‌که و په‌تاته‌که داده‌نێین. دیسان به‌رده‌وام ده‌بین له پێچانه‌وه
تا کۆتایی. وه پێش ئه‌وه‌ی بیخه‌ینه سه‌ر ئاگر ٣-٤ په‌رداخ ئاوی گه‌رم
ده‌که‌ین به‌سه‌ری٠ دوای ئه‌وه‌ی له پێچانه‌وه ته‌واو بوین ده‌یخه‌ینه سه‌ر
ئاگر سه‌ره‌تا ١٥ خوله‌ك له سه‌ر ئاگرێکی به‌هێز بێت وه دواتر ئاگره‌که
کزده‌که‌ین . پاشان ڕۆن ده‌قرچێنین و ده‌یکه‌ین به سه‌ریا و وازی لێ
دێنین تا پێده‌گات ٠
تێبینی// یاپراخی سڵق کۆڵانی زۆر ناوێت وه‌ك یاپراخی گه‌ڵا مێو٠
|