*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  پێچانه‌وه‌ی سینگی مریشک به‌کرێـمی شیر
 



پێچانه‌وه‌ی سینگی مریشک به‌کرێـمی

که‌رسته‌کان:٤پارچه‌ سینگی مریشکی،٢٠٠ گرام کوارگ

٢بیبه‌ری شیرین،ڕۆنی زه‌یت،١پیاز،خوێ ،به‌هارات

٢پاکه‌ت کرێمی شیر٤٠٠ملیم،١که‌وچک کاتچۆب،١که‌وچک خه‌رداڵ

ئاماده‌کردنی:کوارگ و پیاز و بیبه‌ری ته‌نک و درێژ وورد ده‌که‌ین

ده‌که‌ینه‌ ناو تاوه‌کی که‌مێک ڕۆنی له‌سه‌ر ده‌که‌ین سوری ده‌که‌ینه‌وه‌ .

پاشان خوێ و به‌هاراتی له‌سه‌ر ده‌که‌ین ده‌توانن ١پاکه‌تی بچوک ئاوی

گۆشتی ئاماده‌کراویشی له‌سه‌ر بکه‌ن تێکی ده‌ده‌ین ئاماده‌ی ده‌که‌ین ساردی

ده‌که‌ینه‌وه‌.پاشان سینگی مریشکی ده‌شۆینه‌وه‌ ووشکی ده‌که‌ینه‌وه‌ ،به‌چه‌قۆیه‌ک

ده‌که‌ینه‌ ٢پارچه‌ .پاشان به‌ چه‌کوچێکی دار یان به‌شتێکی تر له‌ سینگه‌که‌ ده‌ده‌ین

ده‌ی کوتینه‌وه‌ ته‌نک پانی ده‌که‌ینه‌وه‌.پاشان که‌مێک له‌ قیمه‌ی پیاز و بیبه‌ر و

کوارگه‌که‌ی له‌سه‌ر پارچه‌ سینگه‌ که‌ داده‌نێن ده‌پێچینه‌وه‌ لولی ده‌ده‌ین. وه‌کو

دۆڵمه‌ی په‌لکی مێو.پاشان ده‌که‌ینه‌ ناو کاسه‌کی فرنی ناوه‌ندی. که‌ هه‌مووی

به‌م شێوه‌یه‌ ته‌واو بوو،کرێمی شیر(قشته‌) و که‌چاب و خه‌رداڵ خوێ و به‌هاراتی

تێکه‌ڵ یه‌کتری ده‌که‌ین ،پاشان به‌سه‌ر سینگه‌کان داده‌که‌ین. پاشان سه‌ری

کاسه‌که‌ی به‌ کاغه‌زی ئه‌له‌مینیۆم قه‌پات ده‌که‌ین.ده‌که‌ینه‌ ناو فرنیه‌کی

گه‌رم ٢٠٠ ده‌رجه‌ نیو کاتژمێر ده‌برژێنین.پاشان کاغه‌زی ئه‌له‌مینیۆمه‌که‌ی

له‌سه‌ر لاده‌ده‌ین،ده‌یبرژێنینه‌وه‌ تا سه‌ری سور ده‌بێته‌وه‌.پاشان سه‌رڤیزی ده‌که‌ین .

 
 
  emro 136 visitors (163 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol