*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  شیش که‌باب له‌سه‌ر سنی فرنی
 

شیش که‌باب له‌سه‌ر سینی فرنی

شیش که‌باب له‌سه‌ر سنی فرنی

که‌رسته‌کان:2باینجانی ناوه‌ندی

3ـ4 په‌تاته‌،2ته‌ماته‌،دۆشاوی ته‌ماته‌،ئاو

1ـ2 دانه‌ بیبه‌ری سه‌وزی درێژ

له‌بۆ که‌باب :پیاز،که‌ره‌وز،خوێ،بیبه‌ری ره‌ش ،قیمه‌ی گۆشتی چه‌ور

دروست کردنی:په‌تاته‌کان سپی ده‌که‌ین قاش قاش ده‌که‌ین

زۆر که‌م له‌ناو ڕۆن سوری ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ڵام نه‌رم نه‌بێت له‌سه‌ر

کلێنس داده‌نێن تا زیاده‌ ڕۆنه‌که‌ی پێوه‌نه‌مینێت.پاشان باینجانه‌کان

به‌هه‌مان شێوه‌ قاش قاش ده‌که‌ین خوێ به‌سه‌ر داده‌که‌ین که‌مێک

لێی ده‌گه‌رێن پاشان ده‌شۆینه‌وه‌ زۆر که‌م سوری ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر

کلێنسی داده‌نێن.که‌رسته‌ی قیمه‌که‌ی تێکه‌ل یه‌کتری ده‌که‌ین ده‌شێلین

خر ده‌که‌ین به‌قه‌ده‌ر قاشی باینجانه‌کان.

پاشان به‌رێز قیمه‌،ته‌ماته‌،په‌تاته‌،باینجان،بیبه‌ر له‌شیشی ده‌ێخین



له‌سه‌ر سینی فرنی داده‌نێین نزیکه‌ی 1په‌رداخ ئاو و1ـ2که‌وچك

دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێکه‌ڵ ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ كه‌مێک خوێ وبیبه‌ری ره‌ش

به‌سه‌ر‌ شیشی که‌بابه‌کان دا ده‌که‌ین.ده‌که‌ینه‌ ناو فرنی

گه‌رم180ـ200ده‌ره‌جه‌ ده‌برژێنین پاشان پێش که‌شی ده‌که‌ین.

 
 
  emro 121 visitors (144 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol