كاتچۆب
كەرستەكان
٤كوب دۆشاوی تەماتە + (٢) تەماتە
٤دانه سیری بچووك
١كەوچك خوێ + كەوچكێكی بچووك بیبەری رەش
١ كەوچك شەكر + كەوچكێك ئاردی سفر
نیو كوب ئاو
دروستكردنی:سەرەتا سیرەكە بهێنە و سووری بكەرەوە لەسەر
ئاگرێكی نزم. دواتر دۆشاوی تەماتەكەی لەسەر بكە تاوەك و
تەواو تێكەڵی یەكتر دەبێت پاشان خوێ و بیبەرە رەشەكەی لەسەر
بكە بۆ ئەوەی تامی خۆش بێت. دواتر شەكرەكەی لەسەر بكە و
ئەمەش بە هێواشی بۆ ئەوەی شەكرەكە تێكەڵ ببێت، لەم كاتە
دەبێـتە شلەیەكی سوور لەلایەكی دیكەوە ئاردە سفرەكە و ئاوەكە
تێكەڵی یەكتر بكە بۆ ئەوەی وەك هەویرێكی نەرمی لێوە دەربچێت. لەم
كاتە تەماتەكە وورد دەكەین و لەگەڵ هەویرەكەی تێكەڵ دەكەین
لەكۆتاییشدا شلە سوورەكە دەخرێتە سەر هەویرە نەرمەكە و
تێكەڵ یهكتری دەكرێت بە كەوچكێك تێك دهدرێت، دواتر ساردی
بكەرەوە و ئەوكاتە ئامادە دەبێت بۆ خواردن.٠
|