حه‌ز ده‌كه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌م
ئه‌م سۆسه‌مان له كورس دروست كرد له‌گه‌ڵ
براده‌ره‌كانم له‌م كورسه‌ی من ده‌رۆم هه‌موو
كورسێكی تیایه وه‌هه‌روه‌ها موته كافێشی تیایه
له‌وی نانی به‌یانیان ده‌خۆێن سوعبه‌ت ده‌كه‌ین
مرۆڤی هه‌موو وڵاتانی تیایه هه‌ر جارێ یه‌كێكمان
خواردنی وڵاتی خۆی دروست ده‌كات، بۆ ناساندنی
وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌راستی كاتی زۆر خۆش ده‌بینه
سه‌ر .با زیاتر درێژه‌ی پێنه‌ده‌م ره‌چه‌ته‌كه‌تان
بۆ بنوسمه‌وه.ئه‌م سۆسه سۆسه‌كی توركیه.
سۆسی چه‌مه‌ن بۆ سه‌ر سه‌مون
كه‌رسته‌كان:٤ته‌ماته‌ی ناوه‌ندی،٣دانه سیر
٢٠٠گرام پول بیبه‌ری سووری تیژ
نیو ده‌سك مه‌عده‌نوس یان كه‌ره‌وز(١٠٠)گرام
نیو كه‌وچكی چا بیبه‌ری ره‌ش،كه‌مێك خوێ
٣٥٠گرام گوێز،٢ ٤/٣ په‌رداخی ئاو ڕۆنی زه‌یت
دروستكردنی:ته‌ماته‌و مه‌عده‌نوس و گوێز و
كه‌مێك خوێ و بیبه‌ری ره‌ش و سیری ده‌كه‌ینه ناو
مه‌كینه‌ی عه‌ساره‌ی باش ووردیان ده‌كه‌ین .پاشان
كه‌رسته‌كان ده‌كه‌ینه ناو كاسه‌كی قوڵی قه‌وره
پول بیبه‌ری سوری تیژی له‌سه‌رده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین.
ڕۆنه‌كه‌شی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به كه‌وچك تێكی ده‌ده‌ین.
ئاماده ده‌بێت.پاشان ده‌كه‌ینه ناو شوشه ،ده‌كه‌ینه
ناو سه‌ڵاجه‌ی .پاشان ئه‌گه‌ر ئاره‌زووتان كرد به‌ته‌نكی
سه‌ری سه‌مونی پێ چه‌ور ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ خواردنی
به‌یانی یان خواردنی دوای نیوه‌رۆ (به‌رچای) له‌گه‌ڵ
چا پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
تێبینی: ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ست بوو ڕۆنی كه‌م كرد له‌كاتی
به‌كارهێنانی دوای چه‌ند رۆژێك، ده‌توانن ڕۆنی زه‌یتی
له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ووشك و خه‌ست نه‌بێت و به ئاسانی
سه‌ری سه‌مونی پێ چه‌وربكرێت.