شله‌ی فاسولیای ووشك
كه‌رسته‌كان:٢پهرداخ فاسولیای ووشك
١كیلۆ گۆشتی به‌رخ به ئێسكه‌وه،٢پیازی گه‌وره
٢-٣كهوچك رۆنی زه‌یت یان زه‌یتون
نیو كه‌وچك مه‌عجونی بیبه‌ر،خوێ
نیو كه‌وچك مه‌عجونی ته‌ماته
٣-٤دانه بیبه‌ری تیژی ووشك كراوه
دروستكردنی:١-فاسولیاكهی شه‌و له ئاو ده‌كه‌ین بۆ به‌یانیه‌كه‌ی زوو
ده‌یشۆینه‌وه ده‌كه‌ینه ناو مه‌نجه‌ڵێك ئاوی تێده‌كه‌ین ٤-٥پهنجه ئاوه‌كه
له‌سه‌ر فاسولیاكه بێت.پاشان زۆركه‌م ده‌كوڵێنین وله‌سه‌ر ئاگری لای
ده‌ده‌ین ٦-٧ كاتژمێر لێی ده‌گه‌رین.پاشان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر
ئاگری وله‌سه‌ر ئاگرهكی كز ده‌كوڵێنین تا نه‌رم ده‌بێت.ئه‌گه‌ر ئاوی كه‌م
كرد ده‌توانن كه‌مێك ئاوی گه‌رمی له‌سه‌ر بكه‌ن.
٢-له‌لایه‌كی تر له‌ناو مه‌نجه‌ڵێك رۆنی تێده‌كه‌ین وپیازی وورد ده‌كه‌ین
له‌سه‌ری ده‌كه‌ین.گۆشته‌كه‌ش ده‌شۆینه‌وه له‌ت له‌تی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر پیازه‌كه‌ی
ده‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه كه‌مێك سوری ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵام ئاوی گۆشته‌كه‌ی تیا بمینێت.
پاشان مه‌عجونی ته‌ماته و مه‌عجونی بیبه‌ر وبیبه‌ری تیژی ووشكراوهی له‌سه‌ر
ده‌كه‌ین. پاشان ئاوی گه‌رمی له‌سه‌رده‌كه‌ین، ئاوه‌كه له‌سه‌ره‌وه‌ی گۆشته‌كه بێت.
پاشان له سه‌ر ئاگرهكی كز ده‌كوڵێنین.
٣-كه هه‌ردووكیان كوڵان فاسولیاكهی له‌سه‌ر گۆشته‌كه‌ی ده‌كه‌ین و خوێشی
له‌سه‌ر ده‌كه‌ین كه‌مێكی تر به‌یه‌كه‌وه ده‌كوڵێنین .پاشان له‌گه‌ڵ برنج پێشكه‌شی
ده‌كه‌ین.