تشریبی گۆشت
پێویستی یه‌كانی:-
١كیلۆ گۆشتی مه‌ڕ، ٣ سه‌لكه پیازی ناوه‌ندی، ٤ كوپ ئاو،
خوێ، به‌هارات (به‌پێی ئاره‌زوو چ جۆر و چه‌ندی تێ ده‌كرێت)،
نیو كیلۆ ته‌ماته‌ی سوور و گه‌یوو (گه‌ر نه‌بوو دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ ده‌كرێت)،
ترشی (وه‌كو: سماق یان لێموندوزی یان ئاوی لیمۆی ترش)،
نیو كه‌وچك دۆشاوی ته‌ماته ،نان (به‌تایبه‌ت كولێره).
ئاماده‌كردنی:
١- گۆشته‌كه له‌ت ده‌كرێت و ده‌شۆردرێته‌وه.
٢- ئاوی ئاماده‌كراو له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت هه‌تا دێته كوڵ، ئینجا گۆشت و سه‌لكه
پیازه‌كه (به ساغی) ده‌خرێته ناو ئاوه كوڵاوه‌كه و ده‌كوڵێنرێت.
٣- كاتێك گۆشته‌كه نیوه‌كوڵ بوو پیازو به‌هارات و خوێ و لیمه‌ندۆزی تێ ده‌كرێت.
٤- پاش ماوه‌یه‌ی تر ته‌ماته‌كه به قاشی گه‌وره گه‌وره تێ ده‌كرێت، گه‌ر ته‌ماته نه‌بوو
ویسترا دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ بكرێت ئه‌وا دۆشاوه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵ پیاز و به‌هاراته‌كه
تێی ده‌كرێت. به‌جێ ده‌هێڵرێت تاكو ته‌واو ده‌كوڵێت.
٥- نانه‌كه یان (كولێره‌كه) پارچه پارچه ده‌كرێت له‌ناو كاسه‌یه‌كی قوڵ، گۆشته‌كه و
ئاوی گۆشته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌كرێت.
٦- ده‌شێ سیر و ماست یاخود سركه و سیری به‌سه‌ردا بكرێت و به گه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كرێ.
تێبینی:
- له‌كاتی خواردنی تشریب دا سه‌وزی و زه‌ڵاته‌و خواردنه‌وه به گوێره‌ی ئاره‌زوو به‌كار ده‌هێنرێت.
- گۆشته‌كه تا ناسك بێت زووتر پێ ده‌گات و دێته كوڵ، خۆگه‌ر پیرتر بێت ئه‌وا كاتی زیاتر
ده‌وێت، بۆێه ماوه‌ی لێنانی ئاماژه پێ نه‌كراوه، واته ده‌كه‌وێته سه‌ر گۆشته‌كه خۆی.
-ئاوه‌كه‌شی گه‌ر كه‌م بوو یان كه‌می كرد ده‌توانرێ ئاوی زیاتری تێ بكرێت به‌پێی ئاره‌زوو.
-ته‌ماته‌كه‌ی ده‌كه‌ینه ناو ئاوی گه‌رم ٥ده‌قیقه به‌م شێوه‌یه سپی ده‌كه‌ین.
1 2
3 4
|