*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  شله‌ی فاسولیای‌ ته‌ر
 



شله‌ی فاسولیای ته‌ر‌ به‌ ڕۆنی زه‌یتون

كه‌رسته‌كان:٧٥٠گرام فاسولیه‌،١پیاز،٣-٤ته‌ماته‌

٢په‌رداخ ئاوی گه‌رم،٤كه‌وچكی چێشت ڕۆنی زه‌یتون

١كه‌وچكی چێشت دۆشاوی ته‌ماته‌،١سیر،خوێ،١كه‌وچكی چای شه‌كر

دروستكردنی:فاسولیه‌كان ده‌شۆینه‌وه‌ له‌ناوه‌ند ده‌یانكه‌ینه‌ دووپارچه

یان سێ پارچه‌ .له‌ناو مه‌نجه‌ڵێك ڕۆنی زه‌یتونی تێده‌كه‌ین پیازه‌كه‌ی

وورد ده‌كه‌ین له‌ سه‌ری ده‌كه‌ین سووری ده‌كه‌ینه‌وه‌ ‌.پاشان ته‌ماته‌كه‌ی

سپی ده‌كه‌ین ووردی ده‌كه‌ین. فاسولیاكه‌و سیره‌كه‌ی له‌سه‌ر پیازه‌كه‌

ده‌كه‌ین كه‌مێك سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌ پاشان ته‌ماته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین

له‌گه‌ڵ خوێ و شه‌كری پاشان ده‌یكوڵێنین له‌سه‌ر ئاگره‌كی ناوه‌ندی

هه‌تا ئاوه‌كه‌ی ده‌چنی پاشان دۆشاوی ته‌ماته‌كه‌ی له‌ ناو ٢په‌رداخ

ئاو شل ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر فاسولیاكه‌ ده‌كه‌ین سه‌ری قه‌پات ده‌كه‌ین

له‌سه‌ر ئاگره‌كی كز ده‌كوڵێنین. پاشان  پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.

 
  emro 1 visitors (45 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol