*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  سه‌مون چۆن دروست ده‌كرێت؟
 

سه‌مون چۆن دروست ده‌كرێت؟  



١-خومره‌ی هه‌ڵاته‌

خومره‌ی ته‌ر

خومره‌ی ته‌ر ده‌بێت‌ له‌جێگایه‌كی باش و ووشك و سارد

بپارێزرێت.خومره‌ی ته‌ر ده‌بێت به‌ده‌ست پارچه‌ پارچه‌ی

بچووك بكرێت له‌ ناو كه‌مێك ئاوی شڵتێن دا بتاوێنرێته‌وه‌

تێكی ده‌ده‌ین كه‌مێك لێی ده‌گه‌رێن.ده‌بێت ئه‌مین بین له‌وه‌ی

كه‌ مایه‌كه‌ هه‌ڵساوه‌ ده‌بێت سه‌ری كه‌ف بكات ئه‌و كاته‌

ئاماده‌یه‌ ده‌توانن له‌گه‌ڵ كه‌رسته‌كانی تر ‌تێكه‌ڵی بكه‌ن.



ئاكتیڤ خومره‌ی ووشك

ئه‌م خومره‌یه‌ ووشكه‌ و دانه‌ دانه‌ی (ووردی درشته‌) له‌ ناو

پاكه‌تی بچووك ده‌فرۆشرێت.ئه‌و خومره‌یه‌ش وه‌كو خومره‌ی 

ته‌ر
ده‌كرێته‌ ناو ئاوی شڵتێن تێكی ده‌ده‌ین ١٠-١٥ ده‌قیقه‌ ده‌بێت 

لێی
بگه‌‌رێن تا هه‌ڵ دێت سه‌ری كه‌ف ده‌كات ئینجا ده‌توانین 

به‌كاری
بهێنین له‌گه‌ڵ كه‌رسته‌كانی تر.



ئینشتانت خومره‌ی ووشك

ئه‌م خومره‌یه‌ ووشكه‌ و زۆر زۆر وورده‌ .ئه‌م خومره‌یه‌

به‌تایبه‌تی زۆر بۆ سه‌مونی ناو مه‌كینه‌ به‌كار ده‌هێنرێت.

له‌گه‌ڵ كه‌رسته‌كانی هه‌ویر راسته‌وخۆ تێكه‌ڵ ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ناو پاكه‌تی بچووك ده‌فرۆشرێت .به‌كار هێنانی

زۆر ئاسانه‌ یه‌كسه‌ر ده‌توانی هه‌ویره‌كه‌ بشێلی پێویست

ناكات خومره‌كه‌ له‌ ئاو به‌كه‌یت.



له‌ جێگای ئینشتانت خومره‌ی ووشك ،ئاكتیڤ خومره‌ی ووشك

له‌جێگای خومره‌ی ته‌ر، ئینشتانت خومره‌ی ووشك  ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت

به‌كاری بهێنن،ده‌توانن سه‌یری ئه‌م تابلۆیه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن.

ئارد(په‌رداخ/قاپ)٠

خومره‌ی ته‌ر
٠(پارچه‌)٠

ئاكتیڤ خومره‌ی ووشك
٠(كه‌وچكی شیرنی)٠

ئینشتانت خومره‌ی ووشك
٠(كه‌وچكی شیرینی)٠

ا٣-٤

٣/١ (١٥گرام)٠

١+٤/٣

١+٤/١

ب٥-٧

٢/٣ (٢٥گرام)٠

٢+٤/١

١+٤/٣

ج٨-١٠

٤/٣(٣٥گرام)٠

٤

٣

د٢كیلۆ ئارد

١ (٤٢گرام)٠

٥+٢/١

٤+٢/١

هه‌ویری ترش

هه‌ویرێكی هه‌ڵاته‌ی سروشتیه‌.پێشینان زۆر به‌كاریان ده‌هێنا

كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ سه‌مونیان دروست ده‌كرت .یه‌كه‌م جار پێویستیان

به‌كه‌مێك خومره‌ هه‌بوو پاشان به‌قه‌ده‌ر پورته‌قاله‌كی له‌ هه‌ویره‌

هه‌ڵاته‌یان جیا ده‌كرده‌وه‌.بۆ چه‌ند رۆژێك هه‌ویره‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرت

له‌جێگایه‌كی سارد .پاشان ده‌بوو به‌ هه‌ویری ترش له‌گه‌ڵ هه‌ویری

نوێ تێكه‌ڵیان ده‌كرد، له‌جیاتی خومره‌ به‌كاریان ده‌هێنا .



به‌م شێوه‌یه ده‌توانن‌ به‌كاری بهێنن 

١ ٤/١ په‌رداخ هه‌ویری ترش،٣په‌رداخ ئارد

٢-تێكه‌ڵاوكردن

زۆر پێویسته‌ كه‌رسته‌ی هه‌ویره‌كه‌ی به‌سره‌ به‌گوێره‌ی

ره‌چه‌ته‌كه‌ تێ بكرێت.به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌

مه‌كینه‌ی سه‌مون، سه‌مون دروست ده‌كه‌ن.به‌گوێره‌ی ره‌چه‌ته‌كه‌

كه‌رسته‌كان به‌كاربهێنن ،ئه‌و كاته‌ زۆر سه‌ركه‌وت و ده‌بن له‌

دروستكردنی سه‌موندا.وه‌ هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و كه‌رستانه‌ی

وه‌كو (ئاو و شیرو ڕۆن و هێلكه‌...) ده‌بێت له‌ گه‌رمای

ژووردابێت،نابێت نه‌سارد بێت نه‌‌ گه‌رم ئه‌و كاته‌ خومره‌كه‌

جوان هه‌ڵدێت.ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌رسته‌كان له‌ ناو سه‌ڵاجه‌ بوو

سارد بوو،ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵنه‌ستانی خومره‌كه‌ و زۆر تاخیر

ده‌بێت.ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌رسته‌كان زۆر گه‌رم بوو ،ده‌بێته‌ هۆی

كوڵانی هێلكه‌و ئارده‌كه‌ ئه‌و كاته‌ش دیسان خومره‌كه‌ قووه‌تی

نامینێت هه‌ڵناێت.وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت خوێی به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ

خومره‌ی ته‌ر تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن،ئه‌و كاته‌ دیسان هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵنایت

به‌جوانی. ده‌بێت خوێ یه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئارده‌كه‌ تێكه‌ڵ بكرێت.

وه‌هه‌روه‌ها ئاگاداربن چه‌ند جۆره‌ ئارد هه‌یه‌ ده‌بێت سه‌یری

ره‌چه‌ته‌كه‌ بكه‌ن به‌گوێره‌ی ره‌چه‌ته‌كه‌ ئارده‌كه‌ به‌كار بهێنن ،

چونكه‌ هه‌ندێ ئارد زیاتر ئاو ده‌مژێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئارده‌كه‌

وه‌ك ئاردی ره‌چه‌ته‌كه‌بوو هه‌رده‌بێت ئاگادار بن،باشتر وایه‌

٤-٥ كه‌وچك جیابكه‌نه‌وه‌ له‌ئارده‌كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ویره‌كه‌ هێشتان

پێویستی به‌ ئارد هه‌بوو ئه‌وكاته‌‌ هێواش هێواش تێیبكه‌ن ،ئه‌گه‌ر

هاتوو هه‌ویره‌كه‌ توند بوو به‌كه‌وچكێك كه‌م كه‌م ئاوی تێبكه‌ن تا

هه‌ویرێكی نه‌رم و شلتان ده‌ست ده‌كه‌وێت.هه‌ویری سه‌مون ده‌بێت

له‌ناو له‌پی ده‌ست نه‌رم تربێت كه‌مێك شڵبێت به‌ڵام زۆرنا، باشتره‌

له‌ هه‌ویری توند.

له‌بۆ پێوان له‌ره‌چته‌كاندا به‌میقتاری په‌رداخه‌ یان ده‌توانن

به‌م شێوه‌یه‌ به‌كاریبهێنن (په‌رداخ=١كوپ)



٣-شێلانی هه‌ویر

ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ویرتان به‌ مه‌كینه‌ی هه‌ویر شێلا.

ده‌بێت به‌گوێره‌ی ره‌چه‌ته‌كه‌ كه‌رسته‌كانی تێ بكرێت،

له‌سه‌ر ده‌ره‌جه‌كی هێواش بشێلدرێت ٣-٤ ده‌قیقه‌ به‌سیه‌تی،

به‌لام ئاگاداربن گرێ گرێ نه‌بێت هه‌ویره‌كه‌،ساف بێت.

ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ده‌ست شێلاتان به‌ سه‌ره‌وه‌ی ١٠ ده‌قیقه‌

ده‌یشێلین به‌جوانی،وه‌كو لاستیك چیر بێت .



٤- هه‌ڵسانی هه‌ویری هه‌ڵاته

هه‌ویره‌ شێلدراوه‌كه‌ی له‌جێگایه‌كی گه‌رمی مامناوه‌ندی

هه‌ڵده‌گیرێت سه‌ری به‌ پارچه‌ په‌رۆكێك قه‌پات ده‌كه‌رێت،

١-٢كاتژمێر لێی ده‌‌گه‌رێن تا دوو به‌قه‌ده‌ر خۆی هه‌ڵده‌ستێت.

بۆ ئه‌و سه‌مونانه‌ی كه‌ كه‌رسته‌ی زیادیان تێدایه‌ وه‌كو(شه‌كر و

ڕۆن و هێلكه‌)ده‌بێت زیاتر لێی بگه‌رێن ،یان ده‌توانن شه‌و

ئاماده‌ی بكه‌ن لێی گه‌رێن تا به‌یانی ئه‌و كاته‌ باش هه‌ڵده‌ستێت

به‌م شێوه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.



٥-دووباره‌ ده‌یشێلین

به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان زۆر شێلانی ناوێت٣-٤ ده‌قیقه‌ به‌سیێتی



٦-شه‌كل ده‌ده‌ین به‌ هه‌ویره‌كه‌

لێره‌دا ده‌توانن به‌پێی ئاره‌زوو به‌گوێره‌ی ره‌چه‌ته‌كه‌ی سه‌مون‌،

شه‌كلی بده‌نه‌ هه‌ویره‌كه‌ له‌ خره‌وه‌ تا كه‌زی یان، به‌گوێره‌ی

ره‌چه‌ته‌ ده‌توانن شه‌كلی بچووكی بده‌نێ به‌ڵام بۆ یه‌ك نه‌فه‌ر 

سه‌مون دروستكردن باش ده‌رناچێت سه‌ری سه‌مونه‌كه‌ ره‌ق 

ده‌بێت.بۆیه‌ ده‌بێت سه‌یری ره‌چته‌كه‌ بكه‌یت چی نوسراوه‌ به‌م

شێوه‌یه‌ سه‌مونه‌كه دروست بكرێت.‌



٧-بۆ ئاخیر جار دووباره‌ ده‌بێت هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵسێت له‌سه‌رسنی

لێره‌دا هه‌ویره‌كه‌ی له‌سه‌ر سنیه‌كی یان قالبه‌كی كه‌م چه‌ور كراو

داده‌نێنن بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌نه‌نوسێت. نایلۆنێكی به‌سه‌ر داده‌ده‌ین

دووباره‌ لێی ده‌گه‌رێن تا دوو به‌قه‌ده‌ر خۆی هه‌ڵده‌ستێت.



پاشان كه‌هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵسا ،ده‌بێت به‌گوێره‌ی ره‌چه‌ته‌كه‌

خه‌ت یان دیكۆری بدرێتی یان بۆ چه‌وركردنی سه‌ری شیر،ئاو

هێلكه‌،كونجی ،ره‌شكه‌...به‌كاربهێنرێت.



٨- برژاندن

لێره‌دا زۆر گرینگه‌ كه‌ سه‌مونه‌كه‌ی ده‌كه‌یته‌ ناو فرنی ده‌ره‌جه‌ی

گه‌رمیه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی ره‌چه‌ته‌كه‌ بێت.ده‌ره‌جه‌ی گه‌رمی فرن

نزیكه‌ی٢٢٠-٢٣٠بێت ئه‌م كاته‌ ده‌كرێته‌ ناو فرنی ،پاش كه‌مێك

برژانی ده‌ره‌جه‌‌ی گه‌رمی بۆ كه‌م ده‌كرێت ده‌كرێته‌٢٠٠ده‌ره‌جه‌

به‌م شێوه‌یه‌ ده‌برژێندرێت.له‌ پرۆفێسیۆنال فرنه‌كاندا بوخاری 

ده‌ده‌نه‌
ناو فرنیه‌كه‌.بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ویره‌كه‌ ده‌كرێته‌ ناو فرنیه‌كه‌ 

یه‌كسه‌ر
سه‌ری هه‌ویره‌كه‌ ره‌ق نه‌بێت و شه‌ق نه‌بات، هێواش 

هه‌ڵسێت و
ناوه‌وه‌ی جوان ببرژێت و سه‌ری ناسك و ته‌نك ‌ببرژێت.

وه ‌هه‌روه‌ها  ئێوه‌ش ده‌توانن  بوخار (هه‌ڵم ) بده‌نه‌  فرنی 

به‌م شێوه‌یه‌:پێش ئه‌وه‌ی هه‌ویره‌كه‌ی بكینه‌ ناوفرنی٢-٣ده‌قیقه‌

پێش تر له‌ناو قاپێكی بچووك ٢/١په‌رداخ  ئاوی گه‌رمی تێده‌كه‌ین 

و ده‌كه‌ینه‌ لاجێگایه‌كی دواوه‌ی ناو فرنیه‌كه‌.
ماوه‌ی كاتی برژاندنی 

سه‌مون ٣٠-٣٥ ده‌قیقه‌یه‌، سه‌مونی
ناو قالبیش٤٠-٥٠ ده‌قیقه‌یه‌ .

 
 
  emro 55 visitors (65 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol