*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  پۆچا
 



پۆچا‌

كه‌رسته‌كان:٢٥٠گرام كه‌ره‌( نه‌رم بێت)٠

٢هێلكه‌(١زه‌ردينه‌ی بۆ سه‌ری)

١كه‌وچكی شیرینی خوێ،١كه‌وچكی خواردن شه‌كر

١كوپی چا شیر،١پاكه‌ت(٤٢گرام) خومره‌ی ته‌ر

ئارد چه‌ندی بوێت.

دروستكردنی: خومره‌كه‌ی له‌ناو ١په‌رداخ ئاوی شڵتێن شل ده‌كه‌ینه‌وه‌ ١٥ده‌قیقه‌ 

لێی ده‌گه‌رین له‌ جێگایه‌كی گه‌رم.
پاشان كه‌رسته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌كه‌ین هێواش 

هێواش
ئاردی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین هه‌ویره‌كه‌ی ده‌شێلین نه‌رم بێت وه‌كو ناو له‌پی ده‌ست.

پاشان بۆ ناوی به‌پێی ئاره‌زوو
ده‌توانن ساده‌ یان (په‌نیرو كه‌ره‌وزیان مه‌عده‌نوس،

قیمه‌ و پیازی سوركراوه‌،سپێناخ و په‌نیر،سه‌وزه‌ی سوركراوه‌،په‌تاته‌ هتد...) تێ بكه‌ن.

پاشان قه‌پات و خری ده‌كه‌ین ،له‌سه‌ر سنیه‌كی فرنی كه‌مێك چه‌ور كراو داده‌نێن. 

١كاتژمێر لێی ده‌گه‌رێن له‌ جێگایه‌ی گه‌رم . پاشان به‌ده‌ست سه‌ری كه‌مێك پان 

ده‌كه‌‌ینه‌وه‌.
به‌ هێلكه‌ی زه‌ردێنه‌ سه‌ری چه‌ور ده‌كه‌ین پاشان به‌چه‌تاڵێك سه‌ری خه‌ت 

خه‌ت ده‌كه‌ین.
ده‌كه‌ینه‌‌‌ ناو فرنی یه‌كی گه‌رم ٢٠٠ده‌ره‌جه‌ ١٠-١٥ده‌قیقه‌ ده‌برژێنین.

 
 
  emro 5 visitors (6 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol