*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  بۆره‌كی گوڵ
 





 بۆره‌كی گوڵ

كه‌رسته‌كان:٤نانی بۆره‌ك

تێبینی:(ده‌توانن خۆتان نانه‌كان دروست بكه‌ن وه‌كو

نانی تیری خۆمان به‌ڵام زۆ زۆر كه‌م ده‌برژێنین ،

ده‌بێت نانه‌كه‌ نه‌رم بێت یان ده‌توانن هیچ نه‌برژێنن

به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌بێت).

له‌ بۆ گیراوه‌ی:٢هێلكه‌،١په‌رداخ شیری شل

١په‌رداخ ڕۆنی زه‌یت

له‌ بۆ سه‌ری:١كه‌وچك ره‌شكه‌ یان كونجی

له‌بۆناوه‌وه‌ی:٣٠٠گرام قیمه‌ی گۆشت

نیو پیاڵه‌ی چا ڕۆنی زه‌یت،٣پیاز،٣په‌تاته

به‌پێی ئاره‌زوو (گوێز،چام فستق،كشمیش)‌ده‌توانن

تێ بكه‌ن. به‌هارات ،خوێ

دروستكردنی:یه‌كه‌م جار كه‌رسته‌كانی ناوه‌وه‌ی

سور ده‌كه‌ینه‌وه‌ پیازه‌كه‌ وورد ده‌كه‌ین له‌ناو ڕۆنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ

چام فستقی پاشان قیمه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین سوری ده‌كه‌ینه‌وه.‌

پاشان په‌تاته‌كه‌ی وورد ده‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه‌ سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌

وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه.پاشان‌ خوێ و به‌هاراتی تێده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین.



له‌سه‌ر ئاگری لای ده‌ده‌ین، ١پیاڵه‌ی چا گوێزی درشت

ورد كراوی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین . ساردی ده‌كه‌ینه‌وه‌ .پاشان

گیراوه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌ین، له‌ناو كاسه‌یه‌كی قوڵ ٢هێلكه‌

تێده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین شیرو ڕۆنی زه‌یتی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین

تێكی ده‌ده‌ین .پاشان به‌ جیا نانه‌كان به‌چه‌قۆ ده‌كه‌ینه‌ چوار پارچه‌

وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌فلچه‌ سه‌ری پارچه‌ نانه‌كان به‌ گیراوه‌كه‌



چه‌ور ده‌كه‌ین .به‌كه‌وچكێك كه‌مێك له‌ كه‌رسته‌ سوركراوه‌كه‌ی

له‌لای سه‌ره‌وه‌ی نانه‌كه‌ ده‌كه‌ین په‌رتی ده‌كه‌ین.پاشان به‌ فلچه‌ی

چه‌وری ده‌كه‌ین و لولی ده‌ده‌ین وه‌كو گوڵی بۆیه‌كی ده‌هێنینه‌وه‌



خری ده‌كه‌ین.پاشان سنیه‌كی فرنی به‌ كه‌مێك ڕۆنی زه‌یت چه‌ور

ده‌كه‌ین یان كاغه‌زی فرنی تایبه‌تی له‌سه‌ر راده‌یێخین به‌رێز

بۆره‌كه‌كانی له‌سه‌ر داده‌نێنین . به‌فلچه‌ ‌سه‌ری بۆره‌كه‌كان  



به‌ گیراوه‌كه‌ چه‌ور ده‌كه‌ین ره‌شكه‌ی به‌سه‌ر بۆره‌كه‌كان داده‌كه‌ین .

ده‌كه‌ینه‌ ناو فرنی گه‌رم ١٨٠ده‌ره‌جه‌ ٢٥ ده‌قیقه‌ ده‌برژێنین.

 
 
  emro 92 visitors (111 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol