بۆره‌ك به په‌نیر و سپێناخ
كه‌رسته‌كان:٤نانی بۆره‌ك،٣هێلكه،١٥٠گرام ڕۆنی
مارگه‌رین،٢كه‌وچك ماست،١سه‌ڵك په‌نیری سپی
سپێناخ،٢په‌رداخ و نیو شیر،١٠٠گرام ره‌نده‌ی په‌نیری پیتزا
دروستكردنی:له‌ناو كاسه‌كی ناوه‌ندی شیر ومارگهرینی
شل كراوه و هێلكه‌و ماستی تێكه‌ڵ ده‌كه‌ینن، باش تێكی
ده‌ده‌ین.پاشان په‌نیره‌كه‌ی به چه‌تاڵێك وورد ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ
ره‌نده‌ی په‌نیری پیتزا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین.سپێناخه‌كه‌ی زۆر
كه‌م به‌س بۆ ئه‌وه‌ی نه‌رم بێت ده‌كوڵێنین،ئاوه‌كه‌ی
ده‌پارزنین .پێویست ناكات خوێی تێ بكه‌ن ،چونكه
په‌نیركه سوێره .ئه‌گه‌ر هاتوو په‌نیره‌كه سوێر نه‌بوو
ده‌توانن كه‌مێك خوێی له‌سپێناخه‌كه بكه‌ن.
پاشان سنیه‌كی خر یان چوارگۆشه ده‌هێنین به كه‌مێك
ڕۆن چه‌وری ده‌كه‌ین.١نان و نیو له‌ناوی راده‌یێخین
به‌كه‌وچكێك كه‌مێك له‌گیراوه‌كه‌ی به‌سه‌ر داده‌كه‌ین .
پاشان دوو نانی پارچه پارچه ده‌كه‌ین ١بۆ بنی ١بۆ
سه‌ره‌وه‌ی. پارچه نانه‌كه‌ی به‌گیراوه‌كه ده‌كه‌ین و له‌ناو
سنیه‌كه داده‌نێن .پاشان په‌نیرو سپێناخه‌كه‌ی له‌سه‌ر
ده‌كه‌ین په‌رتی ده‌که‌ین .پاشان١نانه پارچه‌كراوه‌كانی
تریش به گیراوه‌ی شیره‌كه ده‌كه‌ین له‌سه‌ری داده‌نێن.
پاشان نیو نانه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه سه‌ری پێ قه‌پات ده‌كه‌ین
نانی چوارده‌وره‌كه‌شی به‌سه‌ر داده‌ده‌ینه‌وه ،ئه‌و گیراوه‌ی
ماوه‌ته‌وه به‌سه‌ری داده‌كه‌ین به چه‌تاڵی كه‌مێك كون كونی
ده‌كه‌ین .پاشان ده‌كه‌ینه ناو فرنی گه‌رم ١٨٠ ده‌ره‌جه
ده‌برژێنین. پاشان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
|