کێکی ئیسفه‌نجی
به‌شی یه‌که‌م
که‌رسته‌کان:8هێلکه، سپێنه و زه‌ردێنه‌ی له یه‌کتر جیا ده‌که‌ینه‌وه
هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا ده‌که‌ینه ناو کاسه یان ده‌فر
95گرام ئارد،55گرام نیشاسته‌ی گه‌نمه‌شامی
45گرام که‌ره (شلی ده‌که‌ینه‌وه).
1پاکه‌ت ڤانیله یان 1که‌وچک ڤانیله ئێکستراکت
ئه‌و که‌رستانه‌ی پێویستن بۆ کێک دروستکردن:
1مه‌کینه‌ی میکسه‌ر،1قالبی کێکی که‌له‌پچه 26سم
1پارزونگ،1که‌وچکی دار،1چیلکه داری درێژ
2کاسه‌ی گه‌وره بۆ هێلکه‌کان،کاغه‌زی تایبه‌ت به فرنی
به‌شی دووه‌م
یاکه‌م جار فرنیهکهی بۆ گه‌رم ده‌که‌ین 180ده‌رجه فرنی به هه‌وا
بۆ غاز 350ده‌رجه یان 4 بۆ فرنی نۆرمال بێ هه‌وا 175ده‌ره‌جه
به‌شی سێ یه‌م
ئاماده‌کردنی کێک:هێلکه‌ی زهردێنکه به مه‌کینه‌ی میکسه‌ر تێکده‌ده‌ین
تا وه‌کو کرێمی لێیێت دوای 1ده‌قیقه 2که‌وچک شه‌کری له‌سه‌ر ده‌که‌ین
1ده‌قیقه‌ی ترتێکی ده‌ده‌ین تا توند ده‌بێت.پاشان ڤانیلهکهی له‌سه‌ر ده‌که‌ین
تێکی ده‌ده‌ین.له‌ناو کاسهکی تر هێلکه‌ی سپێنه و شه‌کری بهمیکسهر تێکده‌ده‌ین
تا وه‌ک به‌فری لێیێت.پاشان هێلکه‌ی زه‌ردێنه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین به که‌وچکێک
به هێواشی تێکی ده‌ده‌ین.پاشان ئارده‌که‌ی له پارزونگ ده‌ده‌ین که‌م که‌م له‌سه‌ر
هێلکه‌که‌ی ده‌که‌ین به که‌وچک تێکی ده‌ده‌ین.پاشان که‌ره‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین
تێکی ده‌ده‌ین که‌مێکی تر‌و ئاماده‌ی ده‌که‌ین.پاشان کاغه‌زی تایبه‌ت به فرنی
به‌قه‌ده‌ر ناو قالبی کێکه‌که ده‌برین له‌ناو قالبه‌که‌ی رادهیێخین هه‌ویره‌که‌ی
له‌سه‌ر ده‌که‌ین به‌جوانی وه‌ک یه‌ک په‌رتی ده‌که‌ین به که‌وچک.پاشان ده‌که‌ینه
ناو فرنی له‌سه‌ر شیشی ناوه‌ندی داده‌نین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رو ژێری وه‌ک یه‌ک
ببرژێت.پاشان دوای 30 ده‌قیقه به چیلكه دارێک له کێکه‌که‌ی بچه‌قێنن
تێست بکه‌ن بزانن برژاوه ئه‌گه‌ر چیلکه داره‌که ته‌ربوو به هه‌ویر ئه‌وا
هێشتان ماویه‌تی ئه‌گه‌ر ووشک بوو ئه‌وا برژاوه.پاشان که‌برژا ساردی
ده‌که‌ینه‌وه به‌چه‌قۆیه‌ک چوارده‌وره‌ی کێکه‌که‌ی لێده‌که‌ینه‌وه له قالبه‌که
پاشان له‌ناو قالبه‌که ده‌ری ده‌که‌ین پێشکه‌شی ده‌که‌ین.
لێره‌دا ده‌توانن به ڤیدیۆ ببینن چۆن دروست ده‌کرێت.
ئه‌م لینکه دابگره. sponge-cake
یان ده‌توانن به‌م شێوه‌یه دروستی بکه‌ن.
که‌رسته‌کان:4هێلکه،1په‌رداخ پۆدره شه‌کر،100گرام که‌ره
3فنجانی قاوه ئارد،1فنجانی قاوه نیشاسته،1پاکه‌ت ڤانیله
1پاکه‌ت پیکم پاوده‌ر، 41 که‌وچکی چا خوێ
ئاماده‌کردنی:4هێلکه،زه‌ردێنه‌و وسپێنهی له‌یه‌کتر جیا ده‌که‌ینه‌وه
هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا ده‌که‌ینه ناو کاسه یان ده‌فر.له‌ناو کاسه‌یه‌ک هێلکه‌ی سپێنه
وخوێی بهمیکسهر تێکده‌ده‌ین تا وه‌ک به‌فری لێیێت توند ده‌بێت.پاشان له ناو
کاسهکی ترهێلکهی زه‌ردێنه و شه‌کری به مه‌کینه‌ی میکسه‌ر تێکده‌ده‌ین تا وه‌کو
کرێمی لێیێت. پاشان که‌ره شل کراوه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین تێکی ده‌ده‌ین.پاشان
ئارد وڤانیله وپیکم پاوده‌رو نیشاسته‌ی له‌سه‌ر زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌که‌ی ده‌که‌ین
بهمیکسهری تێکی ده‌ده‌ین بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م.پاشان هێلکه‌ی سپێنه‌که‌ی له‌سه‌ر
ده‌که‌ین ،به که‌وچك تیکی ده‌ده‌ین به هێواشی به مه‌کینه‌ی میکسه‌ر تێك ناده‌ین.
پاشان قالبی که‌لپچه‌ی کێك چه‌ورو به ئارد ده‌که‌ین هه‌ویره‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
ده‌که‌ینه ناوفرنیهکی گه‌رم 170ده‌ره‌جه نزیکه‌ی 1کاتژمێر ده‌برژێنین.نابێت
پێش 25ـ30ده‌قیقه فرنیهکهی بکه‌نه‌وه.پاشان ده‌توانن تێست بکه‌ن بزانن برژاوه یان نا.
لێره‌دا ده‌توانن به ڤیدیۆ ببینن چۆن دروست ده‌کرێت.
ئه‌م لینکه دابگره.کێکی پاندسپانیا