كێك به گێزه‌ر
كه‌رسته‌كان:٣پهرداخ ئارد،١پاكهت ڤانیله،١پهرداخ و نیو شه‌كر
٣پهرداخ گێزه‌ری درشت ووردكراو له عه‌ساره‌ی ده‌ده‌ین
١پهرداخ گوێزی درشت هاراو،١پاكهت پیكم پاوده‌ر،٤هێلكه
١پهرداخ ڕۆنی زه‌یت،١كهوچكی چا دارچین،ره‌نده‌ی پهلكی١لیمۆ
دروستكردنی:له‌ناو كاسهكی گه‌وره هێلكه و شه‌كری
به مه‌كینه‌ی میكسار تێكده‌ده‌ین تا شه‌كره‌كه ده‌تاوێته‌وه .
پاشان رۆنی زه‌یت و دارچین و گێزه‌رو په‌لكی لیمۆ و گوێزو
پیكم پاوده‌ر و ڤانیلهی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به كه‌وچك تێكی ده‌ده‌ین.
پاشان ئارده‌كه‌ی هێواش هێواش له‌سه‌ر ده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین.
قالبێكی كێك به كه‌مێك رۆن چه‌ور ده‌كه‌ین و به ئاردی ده‌كه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی كێكه‌كه‌ی پێوهنهنوسێت .پاشان هه‌ویری كێكی له‌سه‌ر
ده‌كه‌ین و ده‌كه‌ینه ناو فرنی ١٧٠ ده‌ره‌جه ده‌برژێنین.پاشان
ده‌توانن سه‌ری بهپۆدره شه‌كری برازێنهوه به پێی ئاره‌زوو
پێشكه‌شی ده‌كه‌ین .عافیه‌تان بێت.
|