*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  نورانیه‌
 

Nuraniye

نورانیه‌

كه‌رسته‌كان:٤كودی ناوه‌ندی(كوله‌كه‌)

١په‌رداخ برنج،١پیاڵه‌ی چای ڕۆنی زه‌یت

١ده‌سكی بچوك ته‌ره‌پیاز،نیو ده‌سك ،مه‌عده‌نوس و شبیت

خوێ،ئاو، ماست (خه‌ست بێت)،٤-٥ دانه‌ سیر

له‌ بۆ سه‌ری:نیو پیاڵه‌ی چای ڕۆنی زه‌یت

١كه‌وچكی شیرینی تۆز بیبه‌ری سور

دروستكردنی:كودیه‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ره‌نده‌ی ده‌ده‌ین.

ته‌ره‌ پیاز ‌ و ماعه‌نوس و شبیتی وورد وورد ده‌كه‌ین.

پاشان ته‌ره‌پیازه‌كه‌ی له‌ نا ڕۆن سور ده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ كودیه‌كانی

له‌سه‌ر ده‌كه‌ین كه‌مێك سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌ .دوای برنج و ئاوی

له‌سه‌ر ده‌كه‌ین .پێش ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی چك بكات مه‌عده‌نوس و

شبیته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ده‌كوڵێنین تا ئاوه‌كه‌ی ده‌چنی.پاشان

له‌سه‌ر ئاگری لای ده‌ده‌ین ساردی ده‌كه‌ینه‌وه‌ .له‌ لایه‌كی كه‌

سیره‌كه‌ی وورد وورد ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ماستی تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین.

پاشان له‌سه‌ر كه‌رسته‌ ‌ ساردكراوه‌كه ده‌كه‌ین .خوێشی به‌سه‌ر

داده‌كه‌ین.پاشان ڕۆنی له‌ ناو تاوه‌كی ده‌قرچێنینه‌وه‌ تۆز بیبه‌ری

سوری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین زۆر كه‌م سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌ نه‌ سوتێت.

دوای به‌سه‌ر كه‌رسته‌ ئاماده‌كراوه‌كه‌ داده‌كه‌ین.پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.

 
  emro 8 visitors (35 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=