*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  حمس
 



حمس

كه‌رسته‌كان:١په‌رداخ و نیو نۆك،٣لیمۆ،خوێ

نیو په‌رداخ ته‌حین،نیو په‌رداخ رۆنی زه‌یتون

٣كه‌وچكی چا بیبه‌ری سوور،٤-٥دانه‌ سیر

له‌بۆ سه‌ری:زه‌یتون،لیمۆ،كه‌ره‌وز یان مه‌عده‌نوس

ئاماده‌كردنی:

١. نۆكه‌كه‌ی شه‌و له‌ئاوده‌كه‌ین بۆ به‌یانی ده‌كوڵێنین.

٢. كه‌ باش كوڵا په‌لكه‌كه‌ی لێده‌كه‌ینه‌وه‌ سپی ده‌كه‌ین.

٣.نۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌ ‌ناو مه‌كینه‌ی وورد ده‌كه‌ین یان له‌ ناو هاوه‌ن 

ووردی ده‌كه‌ین ،ده‌كه‌ینه‌ ناو كاسه‌كی .

٤. سیره‌كه‌ی له‌ناو هاوه‌ن وورد ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێی

پاشان له‌سه‌ر نۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ته‌حین و بیبه‌ری سوور.

٥. رۆنی زه‌یتونی هێواش هێواش له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆی.

٦.پاشان ده‌كه‌ینه‌ ناو فه‌خوری به‌ لیمۆ و زه‌یتون و كه‌ره‌وزی ده‌رازێنینه‌وه‌ .

(من بیبه‌ری سوور وكه‌مێك فستقی هاراو ڕۆنی زه‌یتونم زۆركه‌م سوركرده‌وه‌ 

به‌سه‌رم داكرد
به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانن ئاماده‌ی بكه‌ن).

 
  emro 3 visitors (17 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol