كولیچه
كه‌رسته‌كان:٣كوپ ئارد، ١ كوپ ڕۆن، ١ یه‌ك كوپ ئاو یان شیری گیراوه
١ كه‌وچكی چێشت پیكن پاوده‌ر، ١ كه‌وچكی قاوه خوێ, ١ هێلكه٠
بۆ ناوی:گوێز،شه‌كر،هێل ،یان خورمای سوركراوه،یان جۆزهیندی وشهكر
دروستكردنی: ئارده‌كه ده‌بێژرێته‌وه و پیكن پاوده‌رو خوێكه‌ی تێ
ده‌كرێت, وه له ناوه‌ڕاستی دا بۆشایی یه‌ك به جێ دههێڵرێت٠
پاشان ڕۆنه‌كه ده‌كرێته ئه‌و بۆشایی یه‌ی كه له ئارده‌كه‌دا به
جێ هێڵراوه, به ده‌ست تێك ده‌درێت تا به ته‌واوی تێكه‌ڵ دهكرێت٠
ئاو یان شیره گیراوه‌كه ورده ورده هه‌ویره‌كه‌ی پێ ته‌ڕ ده‌كرێت و
به ده‌ست ده‌شێلرێت تا به ته‌واوی یه‌ك دهگرێت٠
هه‌ویره‌كه داده‌پۆشرێت بۆ ماوه‌ی چاره‌كه سه‌عاتێك به جێ دههێڵرێت٠
گوێزی هاڕاو شهكرو هێل ئاماده ده‌كرێت بۆ ناو هه‌ویری
كولیچه‌كه, وه ده‌توانرێت خورمای سوره‌كراویشی تێ بكرێت
یان جۆسهیندی و شه‌كری تێكه‌ڵ یه‌كتری بكهن٠
پاشان هێلكه ده‌درێت له ڕووی كولیچهكهوه پاشان ده‌كرێته
ناو فرنی گه‌رم ١٨٠ ده‌ره‌جه دهبرژێنرێت٠
|