بسكویت به گوێز
كه‌رسته‌كان:٢په‌رداخ و نیو ئارد،نیو كه‌وچكی چا پیكم پاوده‌ر
٤/١كه‌وچكی چا خوێ،٥/١په‌رداخ شه‌كر،٢هێلكه‌ی گه‌وره
١په‌رداخ كه‌ره (له‌گه‌رمی ژووردا بێت)،١كه‌وچكی چا ڤانیله
١په‌رداخ گوێزی هاراو،١په‌رداخ گوێز به‌ساغی.
دروستكردنی:
١- ئاردو پیكم پاوده‌رو خوێی له هێره‌گ ده‌ده‌ین.له‌ناو كاسه‌یه‌كی تر
شه‌كر و كه‌ره‌ی به‌مه‌كینه‌ی میكسار تێكده‌ده‌ین. پاشان هێلكه وڤانیله‌ی
له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ، له‌سه‌ر ده‌ره‌جه‌كی ناوه‌ندی بۆ ماوه‌یه‌ك تێكی ده‌ده‌ین.
پاشان ئارده له هێره‌گ دراوه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین. بۆ
ئاخیرجار گوێزه هاراوه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ین به‌ڵام زۆر تێكی ناده‌ین.
٢-له‌ناو سنیه‌كی فرنی كاغه‌زی تایبه‌ت به‌فرنی له‌ناو راده‌یێخین.
هه‌ویره‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر گوێزه‌كی ده‌برینه‌وه به‌ده‌ست خری ده‌كه‌ین.
له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ی داده‌نێنین .كه هه‌مووی به‌م شێوه‌یه ته‌واو بوو
نیو پارچه گوێزی له سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان ده‌چه‌قێنین.پاشان ده‌كه‌ینه
ناو فرنیه‌كی گه‌رم كراوه له‌سه‌ر ده‌ره‌جه‌كی مام ناوه‌ندی ٢٣-٢٥
ده‌قیقه ده‌برژێنین.پاشان له‌ناو فرنی ده‌ری ده‌كه‌ین ساردی ده‌كه‌ینه‌وه.
٣-له‌بۆ سه‌ری شۆكۆڵاته‌ی به رێگای(به‌نماری) ده‌تاوێنینه‌وه،
٢كه‌وچك كرێمه‌ی شیر یان( كه‌ره‌ی) له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.پاشان به
چه‌تاڵێك شۆكۆڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر بسكویته‌كان داده‌كه‌ین،لێی ده‌گه‌رێن.
تا ره‌ق ده‌بێت.پاشان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.عافیه‌تان بێت.