*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  شۆربای گه‌نم به‌ ماست
 



شۆربای گه‌نم به‌ ماست

پێویستی یه‌كانی:-

نیو كیلۆ گه‌نم ، یه‌ك كیلۆ ماست ،2که‌وچک ئارد،1هێلکه‌
پونگه‌ی تازه‌ ، ڕۆن ، خوێ.

ئاماده‌كردنی:

- گه‌نمه‌كه‌ به‌ جودا ده‌كوڵێنیت ئاماده‌ی ده‌که‌یت.

- ماسته‌كه‌ شل ده‌كه‌یته‌وه‌ به‌ ئاو و ده‌یكه‌یت به‌ ماستاوێكی تێر له‌گه‌ڵ ئاردو

هيلکه‌ تێكه‌ڵ ده‌کرێت باش تێک ده‌درێت .

- له‌سه‌ر ئاگر دایده‌نێیت تا به‌كوڵ دێت (ده‌بێ تێكی بده‌یت به‌ به‌رده‌وامی).

- گه‌نمه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت به‌ ماسته‌كه‌ له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ دایده‌نێیته‌وه‌.

- پونگه‌كه‌ی تێ ده‌كه‌یت و پاشان خوێ.

- ڕۆنیش داخ ده‌كه‌یت و ده‌یكه‌یته‌ ناو چێشته‌كه‌ و دوای كه‌ كوڵا دایده‌گریت.

به‌ گه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كرێت.

تێبینی:ئه‌گه‌ر هاتوو توند بوو ده‌توانرێت که‌مێك ئاوی تێبكڕێت.

 
 
  emro 48 visitors (58 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol