شۆربای نیسک
پێویستی یه‌كانی:
یه‌ك په‌رداخ نیسك، 1پیاز،2که‌وچک ڕۆنی که‌ره، خوێ،2که‌وچک ئارد .
لهبۆسهری: پول بیبه‌ری سوری تون یان پونگی ووشک کراوه.٢که‌وچک که‌ره.
دروستكردنی:
سه‌ره‌تا 2که‌وچک ڕۆنی که‌ره ده‌كه‌یته مه‌نجه‌ڵێكه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه قرچا پیازێك وورد ئه‌كه‌ێت و تیایدا
که‌م سور ئه‌كه‌یته‌وه, پاشان نیسکه‌که‌ی ده‌شۆیته‌وه دیپارزنیت .پاشان له‌سه‌ر پیازه‌که‌ی ده‌که‌یت که‌مێک
تێکی ده‌ده‌یت.پاشان 2که‌وچک ئاردی له‌سه‌ر ده‌که‌یت که‌مێكی تر سوریان ده‌که‌یته‌وه به‌یه‌که‌وه ،وه‌هه‌روه‌ها
به‌به‌رده‌وام تێکی ده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئارده‌که نه‌سوتێت. پاشان (٦) په‌رداخ ئاو، یان زیاتری تێده‌كه‌یت، پاشان
خوێی تێده‌كه‌یت،له‌سه‌ر ئاگره‌کی مام ناوه‌ندی ده‌یکوڵێنیت.ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت نیسكه‌كه خه‌ست بیت وه زۆر
نه‌كوڵێت ده‌توانیت ئاو كه‌متر به‌كار بینیت وه كه‌میك برنجی تێ بكه‌یت كه‌متر له چاره‌كی په‌رداخێك یان (٢٠) ده‌قه
پێش داگرتنی شۆربای نیسكه‌كه له‌سه‌ر ئاگر كه‌مێك شعری ووردی تێ بكه‌یت، وه بۆ ئه‌وه‌ش كه حه‌زده‌كات نیسكه‌كه
به ته‌واوی بتوێته‌وه ده‌توانیت ئاوی زۆر تی بكات و دره‌نگ دای بگریت له‌سه‌ر ئاگر. وه بۆ خوێكه‌ی له كاتی كوڵان
دا ده‌توانرێت خوێی به‌پێی ئاره‌زوو تێ بكرێت وه هه‌روه‌ها بۆ خوشكێك كه حه‌ز له تونی ئه‌كات ده‌توانیت به‌هاراتی
ڕه‌ش یان هه ربههاراتێكی تر كه حه‌زی لێ ده‌كات تێی بكات یان ده‌توانێت که‌ره‌ی له‌ناو تاوه‌کی بچوک که‌مێک داخ
بکات پول بیبه‌ری سوری تون یان پونگی که‌مێک له‌ناو سوربکاته‌وه،پاشان له‌کاتی تێکردن که‌مێکی به‌سه‌ر دابکات.
شۆربای نیسك به ماوه‌ی (٤٥) ده‌قه له‌سه‌ر ئاگرێكی باش ده‌كوڵێت.پاشان ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ لیمۆی پێشکه‌ش بکرێت به‌پێی ئاره‌زوو.
|