*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  مریشکی برژاو
 


مریشکی برژاو له‌ناو فرنی 

که‌رسته‌کان:
١مریشک به‌ ته‌واوی

به‌پێی ئاره‌زوو په‌تاته‌ چه‌ندی بوێت
 

له‌بۆ سۆس:١که‌وچک دۆشاوی ته‌ماته‌،١که‌وچک ماست

١پیاز،٢ـ٣دانه‌ سیر،خوێ،به‌هارات،١نایلۆنی فرنی

دروست کردنی:ناوه‌وه‌ی مریشکه‌که‌ ده‌رده‌که‌ین 

جوان ده‌شۆینه‌وه‌.
له‌ناو قاپێک پیازو سیری له‌ره‌نده‌ی 

ده‌ده‌ین دۆشاوی ته‌ماته‌و
ماست وبه‌هاراتی له‌گه‌ل تێکه‌ل 

ده‌که‌ین. به‌م گیراوه‌یه‌ مریشکه‌که‌ی پێ
چه‌ور ده‌که‌ین.

پاشان ده‌یکه‌ینه‌ ناو نایلۆنی فرنی نه‌ سوتاو
پاشان له‌سه‌ر 

سینی یان کاسه‌کی فرنی داده‌نێن ده‌توانن ١که‌وچک

که‌ره‌ی له‌سه‌ر مریشکه‌که‌ دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر سور 

ببێته‌وه‌. باش سه‌ری
نایلۆنه‌که‌ی قه‌پات ده‌که‌ین به‌ سه‌ری 

چه‌قۆیه‌ک ٤ـ٥کونی له‌ نایلۆنه‌که‌ی ده‌که‌ین.
په‌تاته‌ی سپی 

ده‌که‌ین کوز کوزی ده‌که‌ین له‌ چوارده‌وره‌ی مریشکه‌که‌ی 

داده‌نێن.
ده‌که‌ینه‌ ناو فرنیه‌کی گه‌رم٢٠٠ده‌ره‌جه‌ ٤٥ـ٦٠ده‌قیقه‌ 

ده‌برژێنین.پاشان
پێشکه‌شی ده‌که‌ین.

 
  emro 1 visitors (8 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=